کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت له کوردستان هاوکاریی هونه‌رمه‌ندان ناکهنو کار‌و به‌رهه‌مه‌کانیان به هیند وه‌رناگرن.
كەماڵ عەزیزی، هونه‌رمه‌ندی ماکێتسازی شاری بۆکان که دوا به‌رهه‌می حه‌وتووی ڕابردوو له سمیناره‌که‌ی سه‌ردار عه‌زیزخان موکری په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا، ده‌ڵێ تا ئێستا کاربه‌ده‌ستانی شار بۆ پڕۆژه هونه‌رییه‌کانم هاوکارییان نه‌کردووم.
ماكێتی قەڵای سه‌ردار عەزیز خان موكری، بە درێژایی ٧ میتر و بەرزایی ٢ میتر و ٣٠ سانت نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ستڕه‌نگینه‌یه که لە رێورەسمی ڕێزنان له عه‌زیزخان موکری‌دا پەردەی لە سەر لادرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزیک له‌و هونه‌رمه‌نده به “کوردستان‌و کورد”ی ڕاگه‌یاند که که‌ماڵ عه‌زیزی بۆ دروستکردنی ئه‌و ماکێته له‌لایه کاربه‌ده‌ستانی شاره‌وه هیچ هاوكارییهک نه‌کراوه‌و هەموو تێچووەكەی لە لایەن خۆیەوە دابین کراوه.
که‌ماڵ عه‌زیزی که ماوه‌ی زیاتر له ١٤ ساڵه له بواری هونه‌ری دروستکردنی “ماکێت”دا کار ده‌کا؛ پێشتر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە خۆدزینه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی شاری بۆکان له ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کانیان، “ماكت”ی تەختی سلێمان، یەکێک لە پڕۆژە هونەرییەکانی خۆی بەبەرچاوی خه‌ڵک ئاگر تێبەردا.
ئه‌و گله‌یی زۆری له به‌رپرسانی شاره‌که‌ی هه‌یه و ده‌ڵێ ئه‌هه‌ر به‌رپرسانی شار له ئێستا و ڕابردوودا ڕێزیان له هونه‌رمه‌ند گرتبا و له پشتیان بان، ئێستا که‌سانێکی وه‌ک مامۆستا شێرزاد، مامۆستا په‌شێو و مامۆستا سه‌عید حه‌سه‌نزاده ئاوا بێ ناز نه‌ده‌بوون، هونه‌ره‌که‌شیان ئاوا بێ ناز نه‌ده‌که‌وت.
که‌ماڵ ده‌ڵێ کۆمه‌ڵگا و شار و به‌رپرسان له به‌رامبه‌ر هونهرمهندهکانیاندا ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن.
که‌ماڵ عه‌زیزی که ماکێتی پێتەختی هەرێمی کوردستانی دروست کردووه، ده‌ڵێ خۆشه‌ویستیم بۆ کوردستان و رێزگرتن له نیشتمان ته‌نیا هۆکار و پاڵنه‌ری من بۆ دروستکردنی ئه‌و ماکێتانه بوون.
ماکێتهکانی قەڵای سەردار له بۆکان، مزگەوتی جامیعە، قه‌ڵای هه‌ولێر، حەوزە گەورەی بۆکان، قه‌ڵای که‌رکووک، ماکێتی شاری بۆکان لە ساڵی ١٣٣٢ ماکێتی تەختی سولەیمانی تیکاب و چه‌ند شوێنی کەوناری دیکەی کوردستان چه‌ند به‌رهه‌مێکی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌توانایه‌ی کورد له بواری شێوه‌کاری و هونه‌ری ماکێت دروستکردنن.