چوار هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له پڕۆژه‌ی مه‌سکه‌نی مێهر له ئیلام‌و ١٤ هه‌زار یه‌که‌ش له پارێزگای سنه به‌هۆی دابیننه‌کردنی بودجه به نیوه‌کاری ماونه‌ته‌وه‌و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌کانیان نه‌کراون.
ڕاپۆرته‌کان له ئیلام باس له‌وه ده‌که‌ن که له ١٩ هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی مه‌سکه‌نی مێهر، زیاتر له ٤ هه‌زار یه‌که‌یان به نیوه‌کار ماونه‌ته‌وه‌و دوای لادان له کاتی خۆی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌کانیان نه‌کراون.
کێشه‌ی به‌ربڵاوی پڕۆژه‌کانی مه‌سکه‌نی مێهر له ئیلام‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران له حاڵێک دایه که قایمقامی وه‌زیری ڕێگاوبان‌و شارسازی ده‌ڵێ هۆکاری دواکه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و ته‌واونه‌کردنی که‌میی بودجه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ بۆ دابینکردنی ئیمکانات‌و خزمه‌ته ژێرخانییهکانو هه‌روه‌ها تهواوکردنو ڕاده‌ستکردنی به خاوه‌نه‌کانیان ٥٦٠٠ میلیارد تمه‌ن بودجه پێویسته، به‌وه‌ش جارێ ساڵانێکی دیکه‌ش کات پێویسته ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بکرێن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له پارێزگای سنه‌ش کاروباری ١٢ هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون ته‌واو نه‌کراوه.
وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان‌و شارسازی له‌گه‌ڵ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره ده‌ڵێ بێتوو بودجه‌ی دیاریکراو بۆ ئه‌مساڵ وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، له‌وانه‌یه ٥هه‌زار له‌و ١٢ هه‌زار خانووه ته‌واو بکرێن‌و کار له‌سه‌ر 7 هه‌زار خانووه‌که‌ی دیکه‌ش ده‌چێته ساڵی داهاتوو.