عه‌لی حوسێنپهناهی، زیندانیی سیاسیی کورد که ڕۆژی ١٩ ی خه‌رمانان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دێولانه‌وه گیرابوو، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی که‌مپینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ئه‌و مامۆستا کورده له مزگه‌وتی شاره‌دێی قڕوچیا قسه‌ی بۆ خه‌ڵک کردبوو، ئه‌و له دژی که‌مکاریی کاربهدهستانو سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی کورد له‌لایه‌ن حکومه‌ت دوابوو، هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵک کردبوو که له به‌رامبه‌ر بێمافیو سیاسه‌تی فهرقو جیاوازیدانانی ده‌وڵه‌ت بێده‌نگ نه‌بن.
عه‌لی حوسێنپهناهی دواتر له ڕۆژی ٩ ی خه‌رماناندا له ماڵی باوکی له قڕوچیا ده‌سبه‌سه‌رو دوای حه‌وتوویه‌ک مانه‌وه له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دێولان به بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا، به‌ڵام دوای ئازبوونی پێی ڕاگه‌یه‌ندرا که له کاره‌که‌ی، واته له” وه‌زاره‌تی ئاموزش‌و په‌رورش” ده‌رکراوه.
ده‌رکردنی ناوبراو له “ئاموزش‌و په‌روه‌رش” به بڕیاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له حاڵێک دایه که ئه‌و ڕابردووی ٨ ساڵ خزمهتو وانه‌گوتنه‌وه‌ی له قوتابخانه‌کانی سنه‌و دێولاندا هه‌یه.