نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیم “حەسەن نەورۆزی”ڕایگەیاند کە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کارێکی ژیرانە بوو و کەسیش بەو هۆیەوە دەسبەسەر نەکراوە.
ئاخوند “حەسەن نەورۆزی” ئەندامی لێژنەی دادوەری مەجلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “هەمدلی” ڕایگەیاند کە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کارێکی ژیرانە بوو و سەربازانی ئیمامی زەمان کاری خۆیان بە باشی ئەنجام داوە و کەسیش دەسبەسەر نەکراوە و هیچ هەڵەیەکیش ڕووینەداوە، ئەوەی کراوە ژیرانە بووە.
قسەکانی “نەورۆزی” ڕێک بە پێچەوانەی قسەکانی بەرپرسانی دەزگای قەزایی ڕێژیم و هەروەها قسەکانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ” محەممەد جەواد زەریف”ە کە پێشتر خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان بە هەڵە ناوبردبوو و ڕایانگەیاندبوو کە کەسێک یان کەسانێک لەو پێوەندییەدا دەسبەسەر کراون.
حەسەن نەورۆزی هەروەک کاربەدەستانی ڕێژیم و وەکوو هەمیشە فڕۆکەوانەکانی بە پیاوی ئیسراییل و ئەمریکا زانیوە و کوشتنی خەڵکی بێگوناحی بە کارێکی ژیرانە ناوبرد.