“حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه”، نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی نائاسایی و نەخوازراو له شەڕی ڕاستەوخۆ نزیك ده‌بنه‌وه و، وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا ئه‌مه‌ش به‌هۆی لایه‌نی سێهەمەوەیە.
فه‌لاحه‌ت پیشه كه هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه له مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: “ئه‌و شەڕە بۆ هەردوو وڵات ماڵوێرانکەر دەبێ”.
هه‌رچه‌نده ئه‌و نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم ئاماژه‌ی به ناسنامه‌ی لایه‌نی سێیه‌م نه‌دا كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ درێژ كرد، به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌ی دا کە خەریکە شەڕ دەگاتە وڵاتی ئێران.
هه‌وره‌ها ڕایگەیاند: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، هه‌ردوو لا زانیاری یه‌كتر به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له نه‌یاران و له ڕێگه‌ی لایه‌نی سێهه‌مه‌وه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه له كاتێك دایه، ساڵی ڕابردووش فه‌لاحه‌ت پیشه لێدوانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م لێدوانه‌ی دا و مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار بكات.