پاش ئەوەی کە “پەرویز فەتاح” بەرپرسی بونیادی موستەزعەفانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند کە قاسم سلێمانی پارەی لەشکری فاتمیوونی لە بونیادی موستەزعەفان وەردەگرت و ئێستاش ئەو هاوکارییە بەردەوامە، ڕۆژنامەی “هەمشەهری” ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی ناوبراو کرد و بە کەسێکی گەمژە و نەزان وەسفی کرد کە نەدەبوو ئەوقسانە بکات و نووسی: “فەتاح لەم کاتەدا و لە بەر هۆکاری ئەمنی نەدەبوو ئەو شتانەی ئاشکرا بکردایە “.
“پەرویز فەتاح ” لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو کە قاسم سلێمانی بە هۆی گەمارۆکان و بە هۆی ئەوەی کە دەبوایە پارەیەکی زۆر لە سووریە و عێراقدا خەرج بکات، داوای لە من کرد کە بونیادی موستەزعەفان پارەی لەشکری فاتمیوون دابین بکا و منیش لەبەر خۆشەویستیی “قاسم سلێمانی” پەسەندم کرد.
شایانی باسە کە چەند بەرپرسی دیکەی ڕێژیمیش دژ کردەوەیان بەو قسانە نیشاندا و بە کارێکی دوژمنانە ناویان برد.