یادی شەهیدانی میکۆنۆس لە نۆروێژ بەرز راگیرا
رۆژی شەممە، ٢٨ ی خهرمانان ( ١٩ی سێپتامبری ٢٠١٥)و لە ٢٣ ساڵەی شەهیدبوونی دوکتور شەرەفکەندی و هاورێیانی بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان سمینارێکی سیاسی بۆ کاک عەبدوڵڵا حیجاب، تێکۆشەری نێو ڕیزهکانی حیزبی دێموکراتو چالاکی سیاسی پێک هێنا.
ئهو سمیناره که لە ژێر ناوی ” کۆماری ئیسلامی و تێرۆری میکۆنۆس” بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزبو رێکخراوەکان، ئەندامان لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرێوەچوو، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیبو خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان رامان مەعروفی، ئەندامی کۆمیتەی نۆروێژ باسێکی کورتی لەسەر پێکهێنانی ئەو سمینارە پێشکەش کردو له دهسپێکی سمینارهکهدا شاعیری هەست ناسک، کامران شافعی چەند کۆپلە شێعری بهرگریی بەو بۆنەیه خویندهوه.
له بڕگهی سهرهکیی سمینارهکهدا کاک عەبدوڵڵا حیجاب باسهکهی به پێناسەیەکی کورت لە سەر تێرۆرو لە نێوبردنی دژبهرانو جیابیران لە لایەن دەوڵەتانی دیکتاتۆرو، بە تایبەتی کۆماری ئیسلامی دهست پێکرد.
بهڕێزیان له باسهکهیدا رهههنده جۆراوجۆرهکانی تێرۆری رێبەریی شەهید دوکتور شەرەفکەندیو هاورێیانی بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان شی کردهوهو وێرای باس لە رۆڵ و نەقشی شەهید دوکتور شەرەفکەندی لە نێو حیزبی دێموکرات بە گشتیو لە رێبەریکردنی ئهو حیزبهدا بە تایبەتی دوایی شەهید بوونی دوکتور قاسملوو، گوتی دوکتور شهڕهفکهندی کە نەیهێشت حیزبی دێموکرات بێ دوکتور قاسملوویی پێوەدیار بێ، هەر بەو هۆیەش بوو کە سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بیریان لە تێرۆرو لە نێوبردنی ئەو رێبەرە مەزنەی حیزبی دێموکراتو جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران کردەوە کە بەداخەوە تێیدا سەرکەوتوو بوون.
کاک عەبدوڵڵا حیجاب له بهشێکی دیکهی باسهکهیدا وێرای ئاماژە بە ئاڵو گۆرەکانی ئهمڕۆی جیهانو ئێران بە گشتیو کوردستانو رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، باسی لە پێویستیی یەکریزیو یەکگرتوویی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردو یەکگرتنەوەی دێموکراتەکانی بە پێویستێیهکی حاشاههڵنهگرو ههنووکهیی زانی و ئاواتی خواست کە هەر دوو بەشی حیزبی دێموکرات بە لە بەر چاوگرتنی هەلو مەرجی ئێستای ئێرانو ناوچەکەو رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر هەوڵ بۆ چارەسەری ئەو پرسە گرینگە بدەنو جارێکی دیکە دڵی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانو دۆستانی شاد بکەنەوە.