نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیم: کاتێک لە گەڵ ئەمریکا شەڕ دەکەین دەبێ نرخەکەشی بدەین
“مەسعوود پزیشکیان” نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕێژیم دەڵێ: “شەڕ لەگەڵ ئەمریکا لێکەوتەی هەیە و کاتێک شەڕ لەگەڵ زلهێزێکدا هەڵدەبژێری دەبێ چاوەڕوانی بریندار و کوژران و داڕمانیش بکەی.”
نوێنەری شاری تەورێز لە مەجلیسی شورای کۆماری ئیسلامی لە وتووێژێکدا لەگەڵ “ئینساف نیووز” ڕایگەیاند کە ئامار چەپ و ڕاست و موسوڵمان و کافر ناناسێ و هەرکەس دزی و گەندەڵی بکا وەکوو یەک چاوی لێدەکا، هەربۆیە ئەوانەی کە دەڵێن “ئێف ئەی تی ئێف” چاودێری ئەمریکایە بەسەر ئێمەوە با بێن خۆیان چاودێری خۆیان بکەن و دزی و گەندەڵی لە ئێراندا نەهێڵن ئەوکات ترسێک نامێنێ بۆ چاودێری کردنی کافرەکانیش.
ناوبراو بە ئاماژە بە دزی و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم وتی: “یان دەبێ دوژمنایەتی ئەمریکا و لێکەوتەکانی هەڵبژێرین کە دەرەقەتی نایەین یان دەبێ ئێمەش ملکەچی پێوەرە نێونەتەوەییەکان بین”.