له حاڵێکدا هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندن وه‌رزی سه‌رماش له ئێران ده‌ست پێده‌کا، هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ٤ هه‌زار کلاسی ده‌رس له پارێزگای ورمێ به کوره‌ی نه‌وتی گه‌رم دادێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێکردنه‌وه، پهرهپێدانو پۆشته‌کردنی قوتابخانه‌کانی پارێزگای ورمێ ده‌ڵێ بۆ گۆڕینی ئه‌و کوره نه‌وتییانه به سیستمی گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی ستاندارد ٣٥ میلیارد تمه‌ن بودجه پێویسته که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خۆی لێ نادا.
فه‌ریبورزی ئیسماعیلزاده ده‌ڵێ له ٢٣ هه‌زار کلاسی ده‌رس له قوتابخانه ده‌وڵه‌تییه‌کانی پارێزگای ورمێ تا دوو ساڵ له‌وه پێش له ٩ هه‌زار کلاسی ده‌رسدا کوره‌ی نه‌وتی هه‌ڵده‌کرا.
ئه‌و ده‌ڵێ بێتوو بودجه‌ی پێویست که ٣٥ میلیارد تمه‌نه بۆ گۆڕینی سیستمی گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌کان ته‌رخان بکرێ، له ساڵانی داهاتوودا کوره‌ی نه‌وتی له‌و ٤ هه‌زار کلاسهش هه‌ڵده‌گیرێ.
پارێزگای ورمێ ٥٥٠٠ قوتابخانه‌و ٢٥ هه‌زار کلاسی ده‌رسی هه‌یه‌و ٥٧٠ هه‌زار قوتابیی بۆ ئه‌مساڵ ناونووسی‌یان کردوه.
شایانی باسه که که‌لکوه‌رگرتن له کوره‌ی نه‌وتی له ٤ هه‌زار کلاسی ده‌رس له پارێزگای ورمێ له حاڵێک دایه که ئاورکهوتنهوه له قوتابخانه‌ی شیناوای پیرانشار له ١٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩١ سووتانی ٣١ که‌سی لێکه‌وته‌وه که دوو که‌س له‌وان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌کانیان گیانیان له ده‌ست دا.