جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێ به‌شار ئه‌سه‌د، دیکتاتۆڕی ڕووسیه هه‌ر ده‌بێ بڕوا، به‌ڵام کاته‌که‌ی ده‌کرێ به دانوستان‌و وتووێژی زیاتر له‌سه‌ری ساغ بینه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوای دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ فیلیپ هاموند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له له‌نده‌ن گوتی، ئه‌مریکا له پاره‌که‌وه تا ئێستا پێداگریی له‌سه‌ر لابرانی به‌شار ئه‌سه‌د کردوه، به‌ڵام له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی کشاندنهوهو لادانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له سووریه ڕۆڵیان هه‌یه، له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنی ژنێڤدا دانیشن‌و به دانوستان له‌سه‌ری ساغ ببنه‌وه.
جان کێری هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌ی خواستوه که ڕووسیه بتوانێ به‌شار ئه‌سه‌د ناچار به وتووێژ‌و دانوستان له‌سه‌ر داهاتووی سووریه بکا.
فیلیپ هاموند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پشتیوانیی له بۆچوونه‌کانی جان کێری له سه‌ر پێویستیی لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات کرد‌و گوتی سه‌رکۆماری ئێستای سووریه ناتوانێ له داهاتووی سیاسیی سووریه‌دا ڕۆڵی هه‌بێ، به‌ڵام چۆنیه‌تیی کشانه‌وه‌و لادانی ئه‌و ده‌توانێ به‌شێک له‌و دانوستان‌و وتووێژانه بێ که له‌سه‌ر داهاتووی سوریه ده‌کرێن.