هه‌یئه‌تێکی ئابووریی گه‌وره‌ی فه‌ڕانسه به سه‌رپه‌رستیی وه‌زیری کشتوکاڵ‌و وه‌زیری بازرگانیی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن. فه‌ڕانسه ده‌ڵێ بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌و بارزگانیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران له ڕکه‌به‌ره ئورووپاییه‌کان به‌جێ ماوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز هه‌یئه‌تێک له ” سه‌ندیکای خاوه‌ن پیشه‌کانی فه‌ڕانسه” که گه‌وره‌ترین بنیاتی لۆبیگه‌ریی فه‌ڕانسه‌یه، کاروباری ئه‌و سه‌ردانه‌ی ڕێکخستوه‌و له نێو به‌شدارانی شانده‌که به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ندێ شیرکه‌تی گه‌وره‌ی فه‌ڕانسه وه‌ک شیرکه‌تی نه‌وتیی ” توتاڵ”، کارخانه‌ی ماشێنسازیی ” پێژۆ”و پیشه‌سازیی فڕۆکه‌وانیی ” ئه‌یرباس” به‌رچاو ده‌که‌ون.
فه‌ڕانسه هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ له رۆژی ٣١ ی خه‌رماناندا به ڕه‌سمی ژوورێکی بازرگانی بۆ په‌ره‌پێدان به مامه‌ڵه‌و پێوه‌ندییه تیجارییه‌کانی نێوان خۆی‌و ئێران له تاران بکاته‌وه.
هه‌وڵه‌کانی فه‌ڕانسه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران له حاڵێک دایه که هاورده‌ی فه‌ڕانسه له ئێران له ساڵی ٢٠١٣ بۆ خوار٦٠ میلیۆن یۆرۆ له که‌می دا، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا که ئاستی هاورده‌ی فه‌ڕانسه له ئێران له ساڵی ٢٠١١ زیاتر له یه‌ک میلیارد و ٧٧ میلیۆن یۆرۆ بوو.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که فه‌ڕانسه له ماوه‌ی دانوستانه ئه‌تومییه‌که‌ی ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ دا یه‌کێک له‌و وڵاتانه بوو که توندترین هه‌ڵوێستی له دژی ئێران هه‌بوو، به‌و حاڵه‌ش لۆران فابیۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته مانگی ڕابردوو سه‌ردانی تارانی کرد تا پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئاسایی بکاته‌وه.