لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی فەرمانی بەرتەسک کردنەوەی زیاتری زانیارییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەرکرد.
لەو ڕاگەیەندراوەدا دەردەکەوێ کە کۆماری ئیسلامی نەک هەر نایەوێ ئامار و داتای دروست بە خەڵک بدا، بەڵکوو دیسان دەیهەوێ بە شاردنەوەی ڕاستییەکان قەیرانەکان قووڵتر بکاتەوە. کۆماری ئیسلامی هەر وەکوو دەیان ساڵ چەواشەکاری بڕوای بە درۆ و شاردنەوەی ڕاستییەکان و هێشتنەوەی زانیارییەکانە لە بازنەیەکی بەرتەسک و بچووکدا. ئەم ڕێژیمە لەبەردەوامی گوشار خستنە سەر چالاکانی میدیایی و مەدەنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشە لە خەڵک دەکا کە هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاو نەکەنەوە .
شایانی باسە کە تا ئێستا دەیان کەس لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی زانیاری و ئاماری دروست سەبارەت بە کۆرۆنا، دەسبەسەر کراون.