پاڵاوگه‌ی نه‌وتی “شازه‌ند” که گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌تی بێنزینی “یۆرۆ چوار”ی ئێرانه، به شێوه‌ی کاتی له کار وه‌ستاوه.
چاوه‌دێرانی به‌شی وزه ده‌ڵێن به داخرانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شازه‌ند، وه‌ک گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهینه‌ری بێنزینی یۆرۆ چواری ئێران پێشبینیی ئه‌وه ده‌کرێ که ئاستی هاورده‌ی بێنزین زیاتر ببێ.
پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شازه‌ند زه‌رفییه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ١٦ میلیۆن لیتر بێنزین به ستانداردی یۆرۆ چواری یه‌کیه‌تیی ئورووپای له ڕۆژدا هه‌بوو، که به داخرانی کاتی یان هه‌میشه‌یی ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌بێ جێی ئه‌وه به هاورده‌ی بێنزینی زیاتر پڕ بکاته‌وه.
شایانی باسه پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شازه‌ند پێشتریش به‌هۆی کێشه‌ی فه‌ننی‌و تیکنیکی به‌شێوه‌ی کاتی داخراوه. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تا ئێستا ئه‌و پاڵاوگه زه‌به‌لاحه نه‌وتییه چه‌ند جار به‌هۆی پێویستیی چاکردنه‌وه‌ی به‌شه له‌کارکه‌وتووه‌کانی له کار وه‌ستاوه.