پاش چەند ڕۆژ جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ئاشکرا بوو کە ئەمریکا سیستمی دژە مووشەکی پاتریۆت لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر دەکا.
دوای هێرشە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حکوومەتەکانی ئەمریکا و عێراق دەستیان بە دانوستاندن کرد لەبارەی جێگیرکردنی سیستمی دژە مووشەکی ئەمریکایی لە عێراق، هەرچەند کە لە پێشدا حکوومەتی عێراق دژایەتی ئەو بڕیارەی ئەمریکای دەکرد بەڵام دواتر و دوای چەند دانوستاندنێک ڕەزامەندی لەسەر داواکەی ئەمریکا دەربڕیوە .
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی “فرانس پرێسیان” ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو سیستمێکی دژە مووشەکی پاتریۆت بۆ بنکەی سەربازیی “عەین ئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار گواستراوەتەوە و لەوێ جێگیر دەکرێت.
بەرپرسە ئەمریکاییەکە ئاماژەی بەوەش کردوە کە سیستمێکی دیکەی پاتریۆت بۆ هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە و
بڕیار وایە کە دوو سیستمی دیکەش لە کوەیتەوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق و لەوێ جیگیر بکرێن.