• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سەدان کەس لە ئێران داوای هاوکاری لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکەن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/30
جۆری بابەت: ئێران, جیهان

سەدان کەس لە پزیشکان، پەرستاران و کارگێڕانی تەندروستی و دەرمانی هەروەها چالاکانی مەدەنی و سیاسیی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا ڕوو لە بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوایان کردوە کە هاوکاری خەڵکی ئێران بکەن بۆ پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

لەم نامەیەدا بە ئاماژەدان بە کەمتەرخەمی حکوومەتی ئێران لە بەرابەر پێشگیری نەخۆشی کۆرۆنا و بەردەوامیی گەشتەکانی کۆمپانیای ماهان دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، شاردنەوەی هەواڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بۆ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان و هەڵبژاردنەکانی مەجلیس کە لە ٢ی ڕێبەندانەوە ئاگاداری بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسەکە بوون, نووسیویانە  شاری قوم یەکەم شار بوو کە تووشی ڤایرۆسەکە بوو، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەڵوێستێکی نابەرپرسانە و بۆ بەشداری کردنی خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان و هەڵبژاردنی مەجلیس ماوەی سێ حەوتوو ڕاستیەکانی لە خەڵک شاردەوە، هەروەها نووسەرانی ئەم نامەیە ڕەخنەیان لە قەرەنتینە نەکردنی شارەکانی ئێران لە لایەن کاربەدەستانەوە گرتوە و ئەوانیان بە هۆکاری زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە تۆمەتبارکردوە.

لە درێژەی نامەکەدا هاتوە کە سەردانی شاندی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە چەند نەخۆشخانەیەکی لەپێشدا دیاریکراو لە لایەن حکوومەتەوە، تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی بیروڕای گشتی و چەواشەکاری بووە و، هیچ پێوەندییەکی بە ڕاستیی تاڵ و ترسناکی ئێستاوە نییە. ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکی ئێران بە سەرسووڕماوی و بێ‌هیواییەوە سەیری ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بکەن.

هەروەها لە بەشێکی تری نامەکەدا ئاماژەیان بە کەڵک وەرگرتنی دەسەڵات لە هاوکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی بۆ مەبەستەکانی خۆی کردوە و باسیان لەوە کردوە کە بەشێکی ئەم هاوکاریانە لە دەستی باندی مافیایی دەوڵەتدان و بە شێوەی دروست دابەش نەکراون و ڕەوانەی بازاڕی ڕەش کراون. هەر بۆیە دابەش کردنی هاوکاری و پێداویستییە تەندروستیەکان بێ چاودێری ڕێکخراوە تەندروستییەکانی نێوخۆ و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دابەشکردنێکی گونجاو نابێ.

لەو نامەیەدا باس لە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و گوتراوە کە ئەو زانیاری و ئامارانەی دەربارەی تووشبوان بڵاو دەکرێتەوە ڕاست نییە و ئامارەکان زۆر زیاتر لەوەن کە حکوومەتی ئێران بڵاوی دەکاتەوە.

لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە کە بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندی ئەم نەخۆشیە لە ئێراندا، تەنیا زیانی بۆ خەڵکی ئێران نییە و دەکرێ ببێتە مەترسییەک لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان و دەورووبەری، بۆیە داواکارین هەرچی خێراترە هاوکارییە تەندروستییەکان بگەیەننە ئێران و لە ژێر چاودێری خۆیان بەسەر ناوەندە تەندروستییەکاندا دابەشی بکەن.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist