له سالیادی تێرۆری دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی‌و هاورێیانی له بیڕلین سمینارێک بۆ ڕیزلێنان له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی میکۆنوس له کانادا به‌ڕێوه‌چوو.
کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی هه‌ینی، ٢٧ ی خه‌رمانان ( ١٨ سیپتامبری ساڵی ٢٠١٥ی زایینی) سمینارێکی به به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کان له کاناداو به‌شێک له کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و سمیناره به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕهقیبو قسه‌کانی خه‌لیل ئه‌شکانی، ئه‌ندامی کومیته‌ی حیزب له ڕۆژئاوای کانادا ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر ئه‌نوه‌ر که‌ریمی، به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له ڕۆژئاوای کانادا باسێکی له سه‌ر پێگه‌ی کۆمهڵایهتیو سیاسی شه‌هید دکتور سادق شهڕفکهندیو؛ ڕۆڵی ئه‌و له ڕێبه‌ریی حیزبی دیموکڕاتو بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردستاندا پێشکه‌ش کرد.
باسکردن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی له ژیانی سیاسی‌و حیزبیداو ئه‌و پێگه‌و قورساییه‌ی ئه‌و وه‌ک سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له نێو هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یبوو، هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی تێرۆری دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی له‌سه‌ر ماشێنی تێرۆری کۆماری ئیسلامی‌و باس له دادگای مێکۆنوسو بڕیاره‌کانی به‌شێکی دیکه له قسه‌کانی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له ڕۆژئاوای کانادا له کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
له دوابه‌شی سمینارهکهشدا چه‌ند کورته فیلمێک له وته به نرخه‌کانی ڕێبه‌ری شه‌هید دکتور سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی پیشاندرا.