نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی خاوی ئێران بۆ ١٤ دۆلار دابەزی کە بە هەرزانترین نەوت لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک بە ئەژمار دێت.
بە پێی خشتەی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی ” اویلپرایس”، نەوتی خاوی ئێران بە نرخی ١٤.٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەرزانترین جۆری نەوتە لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک کە بە ڕێژەی لە سەدا ١٢ بە بەراورد لەگەڵ نرخی پێشووی دابەزیوە.
بە پێی ئەم زانیاریانەی کە لە ” اویلپرایس” بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە ڕەوانەکردن و مامەڵەکردنی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ دۆلار بوو کە ئەمە ئاماژەیە بە دابەزینی نرخی نەوتی ئێران بە ڕێژەی لە سەتا ١٢و هەروەها قیمەتی هەر بەرمیلێکی نەوتی “برنت” بە ٢٨ دۆلار دیاری کراوە و نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی “WTI” ی ئەمریکا گەیشتووەتە ٢١.٥ دۆلار.
شایانی باسە، بە هەڵسەنگاندنی دۆخی خراپی ئابووری لە ئێران، لەوانەیە ئابووری ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمساڵدا بەرەو داڕمان بچێت.