لە ساڵیادی لە دایکبوونی محەممەد هەوراز، شاخەوانی ناوداری کوردستان ڕێز لە یادو بیرەوەریی ئەو شاخەوانە کۆچکردووە گیرا.
ڕۆژی هه‌ینی، ٢٧ی خه‌رمانان بەبەشداریی به‌شێکی زۆر له شاخهوانەکانی کوردستان کە لە شارەکانی پاوه، سه‌قز، مه‌هاباد، پیرانشار، شنۆ، بۆکان، سنه، ههورامانەوە هاتبوون، کۆریادی له‌دایکبوونی قاره‌مانی شاخه‌وانیی کوردستان محه‌ممه‌د ئه‌وراز له نه‌غه‌ده گیرا.
لەو کۆڕیادەدا ره‌حیم حه‌لاج، عه‌لیره‌زا مه‌عڕووفی، مارف هەوراز قسەیان کرد. پێشکێش کردنی دوو قه‌تعه موسیقی له لایان گرووپی هونه‌ری شه‌ونه‌می نه‌غه‌ده‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شێعر لەلایەن شاعیرانی بەشداری ڕێوڕەسمەکە چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادە بوون. هەروەها پێشانگایه‌کیش له جلوبه‌رگ و که‌لوپه‌له شاخه‌وانییه‌کانی محه‌ممه‌د ئه‌وراز لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕیادەکە خرابووە بەرچاوی خەڵک.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ئه‌و کۆریاده له‌سه‌ر مه‌زاری نەمر محەممەد هەوراز لەلایەن گرووپی شاخهوانیو ژینگه‌پارێزی سامڕه‌ندی نه‌غه‌ده گیرا، بەڵام هیچ یه‌ک له به‌رپرسانی شار به‌شدارییان لەو کۆڕیادەدا نەکرد.