• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب یادی شەهیدان بەرز ڕاگیرا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/29
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بەشداریی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، یاد و بیرەوەریی شەهیدانی کوردستان بەرز ڕاگیرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی خاکەلێوە، هەیئەتێکی حیزبێکی دێموکراتی کوردستان بە بەشداریی ئەندامانی دەفتەری سیاسی لەسەر مەزاری شەهیدان لە دەورووبەری بنکەی دەفتەری سیاسی کۆبوونەوە. لەو ڕێوڕەسمە سیمبولیکەدا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بۆ ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان سنووردار بەڕێوەچوو، بەشداران سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و وێڕای ناردنی سڵاوی وەفا، پەیمانی درێژەدانی ڕێگای خەباتیان لەگەڵ نوێ کردنەوە.

لەم ڕێورەسمەدا تاجەگوڵینەی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی شەهیدان لە لایەن بەڕێز مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبەوە لەسەر مەزاری شەهیدان داندرا.

پێشتر کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بڵاوی کردبۆوە. لە بەشێک لەو پەیامەدا هاتوە کە حیزبی دێموکرات هەموو ساڵێک لە ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا ڕێوڕەسمی تایبەت بەم ڕۆژە بە شکۆوە بەڕێوە دەبا و بە چەپکەگوڵی وەفا و پێزانینەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکا.  بەڵام ئەمساڵ بەو جۆرەی کە پێویست بوو نەمانتوانی ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە لەسەر مەزاری شەهیدانی خاک و نیشتماندا بەڕێوە ببەین. هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بوو کە دەبینین لە سەرتاسەری جیهاندا هەڕەشە لە گیانی مرۆڤایەتی دەکا و بەداخەوە کوردستانیشی گرتۆتەوە. بۆیە بە ڕەچاوکردنی ئەم پەیامە گشتییە کە (هەموومان لە ماڵەکانمان دەمێنینەوە) و لەبەر پاراستنی گیانی ڕۆلەکانمان، لەگەڵ داوای لێبووردن لە ڕووحی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان، خۆمان لە بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی گەورە و سەردانی بەکۆمەڵی گڵکۆی شەهیدان پاراست. بەڵام هەموو دەتوانین لە ماڵەکانماندا بە ڕاگەیاندنی دەقیقەیەک بێدەنگی، ڕێز و حورمەتمان بۆ شەهیدان بە جێ گەیاندبێ و یادی هاوڕێ و هاوسەنگەرە شەهیدەکانمان کردبێتەوە.

هەروەها دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش لە پەیامێکدا ڕوو بە بنەماڵەی شەهیدان ڕایگەیاندوە: ” دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی “شەهیدانی کوردستان”دا وێڕای ناردنی سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان، قەدر لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەگرێ و سڵاو بۆ باوەڕ و خۆڕاگرییان دەنێرێ.

ئێمە هەر لە ڕێبەرانی شەهیدمان فێر بووین کە باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگەیانە، بۆیە لەو ڕۆژەدا وێڕای بەرزڕاگرتنەوەی یادی شەهیدان، پەیمانیان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان کە ئازادی و ڕزگاریی کوردستانە، لە سەنگەری ئەم خەباتە ڕەوایەدا دەمێنینەوە و، درێژەدەری ڕێگای خەباتگێرییان دەبین.

 

1 لە 5
- +

1.

2.

3.

4.

5.

 

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist