سمیناری سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری دوای دوو ڕۆژ چالاکی به هێنانه به‌رباسی چه‌ند داوا کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
له‌و سمیناره دوو ڕۆژییه‌دا مسته‌فا ئیلخانیزاده، عومه‌ر فارووقی، ناسر عه‌لیار، دوکتور محه‌ممه‌د ساڵح ئیبڕاهیمی، فه‌ره‌یدوون حه‌کیمزاده، سه‌عید نه‌ججاری، دوکتور عه‌بدولی، شه‌هرام حه‌سه‌نزاده، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیان، محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان و محه‌ممه‌د دوکاندار بابهتو وتاره‌کانیان پێشکێش کرد‌و له‌سه‌ر جێگه‌و پێگه‌ی مێژوویی، سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ردار عه‌زیزخان موکری بۆ به‌شدارانی سمیناره‌که دوان.
له ڕۆژی کۆتایی سمیناره‌که‌دا محه‌ممه‌د دوکاندار، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی شوڕای شاری بۆکان داوای دامه‌زرانی دهبیرخانهیهکی گشتیی بۆ پێکهێنانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه بۆ که‌سایه‌تییه‌کانی موکریان کرد‌و هه‌روه‌ها داوای کرد قه‌ڵای سه‌ردار عه‌زیزخان موکری که له ناوه‌ندی شار هه‌ڵکه‌وتوه، ڕاده‌ستی که‌سایه‌تییه فهرههنگیو هونه‌رییه‌کانی شاری بۆکان بکرێ تا بکرێته ناوه‌ندێکی گهشتیاریو فه‌رهه‌نگی.
ئه‌و داوایه‌ی ناوبراو له حاڵێکدا هاتۆته به‌ر باس که قه‌ڵای سه‌ردار هه‌ر دوای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌ریی سمیناری سه‌ردار عه‌زیزخان موکری هه‌روه‌ها داوای کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی موکریانناسی کرد‌و گوتی دانانی خه‌ڵاتی رێزنانی سه‌ردار عه‌زیزخان بۆ پێشکێش‌کردنی به چالاکانی بواری ئهدهبو مێژووی موکریان داوایه‌کی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره‌یه که له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ده‌کرێ.
شایانی باسه له کۆتایی کاری سمیناره‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌رانی سمیناره‌که، بهشدارانو په‌نێل گیڕانو نووسه‌رانی وتاره هه‌ڵبژێردراو و سه‌رکه‌تووه‌کان خه‌ڵات کران.