وڵاتانی باڵکان و ئورووپای ناوه‌ندی سنووری خۆیان به‌ره‌وڕووی پاناخوازن داخست.
له‌گه‌ڵ بهردهوامیو په‌رسه‌ندنی قه‌یرانی په‌نابه‌ری له ئورووپا ڕۆژی هه‌ینی، وڵاتانی ناوچه‌ی بالکانو ئورووپای ناوه‌ندی بۆ پێش‌گرتن له تێپه‌ڕینی په‌ناخوازان که زۆربه‌یان خه‌ڵکی وڵاتانی عێڕاق‌و سووریه‌ن، سنووره‌کانی خۆیان داخست.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردووش مه‌جارستان سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سێربستان به‌ستو ئه‌مڕۆش له هه‌موو سنووره‌کانی خۆی‌و هه‌روه‌ها سنووری کڕۆواسیو رومانی تێلدڕووی لێدا.
کڕۆواسیش شه‌وی رابردوو 7 خاڵی سنووری له ٨ خاڵی سنووریی خۆی له‌گه‌ڵ سێربستان داخست‌و وڵاتی ئۆسلۆڤۆنیش هاتوچۆی رێگای ئاسنی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرتوه، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه شاڵاوی په‌ناخوازان به‌ره‌و رۆژاوای ئورووپا پێشی پێنه‌گیراوه.
داخرانی سنووره‌کانی ئورووپای ناوه‌ندی له حاڵێک دایه که بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له برووکسێل کۆببنه‌وه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بۆ تاوتوێی ئه‌و قه‌یرانه رێکبخه‌ن.
شایانی باسه ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تا ئێستا 473 هه‌زار په‌ناخواز به تێپه‌ڕین له ده‌ریای مدیته‌رانه خۆیان گه‌یاندۆته خاکی ئورووپا له ١٨٢ هه‌زار که‌س له‌وان، واته سه‌دی ٤٠ ی ئه‌وان خه‌ڵکی سووریه‌ن.