دەوڵەتی ئەمریکا بڕی ٣٠٠٠ دۆلار وەک یارمەتی دەدا بە هەر بنەماڵەیەکی ئەمریکایی بۆ هاندانیان کە لەماڵەوە بمێننەوە و سڵامەتی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بپارێزن.
پاش ئەوەیکە مەجلیسی سێنای ئەمریکا گەورەترین بوودجەی مێژووی ئەمریکای بۆ خەڵکەکەی پەسەند کرد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش واژۆی لەسەرکرد، تا دەوڵەتی ئەمریکا بتوانێ دوو هەزار میلیارد دۆلار بۆ خەڵکی ئەمریکا خەرج بکا کە لەو بوودجەیە هەر بنەماڵەیەکی ٤ کەسی ئەمریکایی ٣٠٠٠ دۆلاری بەردەکەوێ .
شایانی باسە کە ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو هەرکات سێنا و پارلمانی ئەو وڵاتە بوودجەکە پەسەند بکەن دەستبەجێ واژۆی دەکا .
جێگای ئاماژەیە کە دەوڵەتی ئەمریکا هەروەها ٥٠٠ میلیارد دۆلاری وەک یارمەتی بۆ پیشەسازی ئەو وڵاتە تەرخان کردوە.












