• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/28
جۆری بابەت: کوردستان

بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی موحەممەد و هاوڕێیانی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
ئازادیخوازان و نیشتمانپەروەرانی کورد
٧٣ ساڵ لەمەوپێش لە بەرەبەیانی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی، پێشەوا قازی موحەممەد، ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و سەرۆک کۆمار و دامەزرێنەری کۆماری کوردستان، یەکەمین کیانی سیاسیی مۆدیڕنی کورد، وێڕای ژنراڵ موحەممەد حوسەین خانی سەیفی قازی، وەزیری بەرگریی کۆمار و ئەبولقاسمی سەدری قازی، نوێنەری خەڵکی مەهاباد لە پارلەمانی ئێران لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد، لە لایەن جەللادانی ڕێژیمی پەهلەوییەوە لە سێدارە درا و درێژەی ڕێگای بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی کۆماری کوردستانی بە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەی سپارد.
بڕیاری لەسێدارەدانی پێشەوا قازی موحەممەد پێشتر و لە ئەنجامی دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانە لە لایەن دادگای سەربازیی ڕێژیمی دیکتاتۆریی پەهلەوییەوە لە ٣ی ڕێبەندانی ١٣٢٥ی هەتاویدا دەرکرابوو.
پێشەوا قازی موحەممەد وەکوو ڕێبەرێکی مێژووساز و کەسایەتییەکی باوەڕمەند بە ئامانجی پیرۆزی ڕزگاریی نەتەوەیی ڕۆڵێکی گرینگی لە داڕشتنی بناغەکانی شوناسی نەتەوەیی مودێڕن و کانالیزەکردنی هەستی نیشتمانپەروەریی خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئامانجی پێکهێنانی کیانێکی سەربەخۆی کوردی هەبوو.
لە قۆناغی هەستیاری کۆتاییەکانی شەڕی جیهانیی دووەمدا کە بە هاتنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ باشوور و باکووری ئێران، بۆشاییەکی هێز و بەستێنێکی بیری نەتەوەخوازی لە ناوچەی موکریان پێک هاتبوو، ڕێکخستن و یەکخستنی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردستان و پێکهێنانی تەبایی و هاوخەباتی لەگەڵ نەتەوەکانی دراوسێی کورد بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی ڕزگاریی نەتەوایەتی، پێویستی و ئەرکێکی مێژوویی بوو کە قازی موحەممەد وەکوو کەسایەتییەکی لێهاتوو و ڕێبەرێکی دەروەست و خاوەن پێگە و نفووزی کۆمەڵایەتی توانیی بە سەرکەوتوویی ئەو ئەرکە ڕاپەڕێنێت.
ڕۆڵی ئەو لە ڕێبەریکردنی کۆمار و هەوڵدان بۆ وەسەریەکخستنی شانازی و دەسکەوتی زیاتر بۆ نەتەوەکەی و هەروەها پابەندبوونی بەو بەڵێنییانەی کە لە کاتی سوێندخواردنی سەرکۆماریدا بە گەل و نیشتمانەکەی دابوون، قازی موحەممەدی لە مێژووی کورددا کردۆتە ئەستێرەیەکی پرشنگدار کە هەموو شۆڕشەکانی دوای ئەو لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا ئیلهامیان لێ وەرگرتووە.
بەرگریی قارەمانانەی پێشەوا لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی لە کاتی دادگاییکردنیدا یەکێک لە درەوشاوەترین لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی هاوچەرخی کوردە، بە جۆرێک کە دەرفەتی دیفاعیاتی خۆی دەکاتە دۆکۆمێنتێکی فەرمی و مانیفێستێکی شۆڕشگێڕانە بۆ داکۆکی لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی و سەلماندنی ڕەوایی ئامانجەکانی کۆمار. هەر بۆیەشە کە بەپێی دانپێدانانی یەکێک لە ئەفسەرانی باڵای ڕیژیمی پەهلەوی، ئەوە قازی موحەممەد بوو کە دەسەڵاتی داگیرکەری دادگایی دەکرد.
پێشەوا لە تەنگانەی دادگای سەربازیدا تەنانەت یەک هەنگاویش لە باوەڕی نەتەوەیی خۆی پاشگەز نابێتەوە و کاتێک کە بەشداریی کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە کۆماردا وەکوو یەکێک لە تۆمەتە ڕیزکراوەکانی بۆی دەخوێنرێتەوە، ڕاشکاوانە دەڵی کە ئەوان لێرە بێگانە نەبوونە و کوردستان خاکی هەموو کوردێکە. کاتێک کە دادوەر پرسیاری لێ دەکات، بەڵێن دەدەی هەموو قسەکانت بۆ دادگا ڕاست بووبێت؟ وەڵامی قازی موحەممەد ئەوەیە کە: ئەگەر لە دێڕێکی دیفاعیاتمدا جۆرێک قسەم کردبێت کە ئێوە پێتان خۆشە، بزانن لەوێدا ڕاستم نەوتووە”. ئەو شێوە دەربڕینە بوێرانەیە و شکۆی ئازایەتیی پێشەوا لە بەردەم سێدارەدا ڕێنوێن و سەرمەشقێکی تاهەتایی بۆ ڕۆڵەکانی نەتەوەکەی و بگرە بۆ هەموو مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و خاوەن هەڵوێست لە هەموو شوێن و سەردەمێکدایە. پێشەوا لە ژیانی سیاسیی خۆیدا هەمیشە جێی متمانە و باوەڕی هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا بوو و خۆی بە پاراستنی مافەکانیان و ڕێزگرتن لە تۆلێرانس و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوانیان پابەند دەزانی، هەر بۆیە دواتریش لە وەسیەتنامەکەیدا بە شێوەیەکی تایبەت پێداگریی لەسەر یەکڕیزیی گەلی کورد و وەلانانی ناکۆکییەکانی نێوان تاکەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگای کوردستان کردۆتەوە و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی بە کلیلی سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی نەتەوەی کورد زانیوە. لەسێدارەدانی ئەو ڕێبەرە مەزنەی مێژووی کورد، هەوڵێکی نەزۆکی فاشیزمی داگیرکەری زاڵ بە سەر وڵاتەکەماندا بۆ بە چۆکداهێنانی بزووتنەوەی ڕەوای کورد و سڕینەوەی وانەی خۆڕاگری و شۆڕش لە بیری نەتەوەکەی بوو، بەڵام نەک هەر ئەو هەوڵە سەری نەگرت، بەڵکوو وەک پێشەوا لە بێدادگای پەهلەویدا ئاماژەی پێ کردبوو، لە هەر دڵۆپێکی خوێنی ئەو هەزاران قازی موحەممەد سەریان هەڵدا و بە درێژایی زیاتر لە حەوت دەیەی ڕابردوو وانەکانی ئەو هەوێنی شوناسخوازی و گیانبازی و خەباتی تێکۆشەرانی کور

د لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو لایەنە سیاسییە خەباتگێڕەکانی بزووتنەوەی کورددا بوونە و خەونی لەنێوچوونی کورد و کوردستانیان لە داگیرکەرانیان تێک داوە. لە ٧٣هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ئەو ڕێبەرە مەزنەدا ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر یەکڕیزی و هاوخەباتی لە پێناوی وەدیهێنانی ئامانجەکانی پێشەوا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادی و دادپەروەریدا، سڵاو دەنێرێت بۆ گیانی پاکی هەموو خەباتگێڕانی شەهیدی نیشتمان و خۆی بە درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازیان دەزانێت.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist