کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیه باس له ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی وشکایی بۆ سووریه ده‌که‌ن.
دیمیتری پسکۆڤ، وته‌بێژی کۆشکی کرملین له قسه‌کانیدا که له “ڕیانووستی”، هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی ڕووسیه بڵاوبۆته‌وه، ده‌ڵێ بێتوو به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریه داوایان لێ‌بکا ڕووسیه ئاماده‌یه ناردنی هێزی وشکایی بۆ ئه‌و وڵاته تاوتوێ بکا.
ئه‌و ده‌ڵێ سروشتییه که له ئه‌گه‌ری هاتنه به‌رباسی وه‌ها داوایه‌کدا، ڕووسیه له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندیی سیاسی‌و هاوکاریی دوولایه‌نه‌دا وه‌ری بگرێ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له کاتێک دایه که له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕووسیه به چه‌ند قات زیاترکردنی یارمه‌تیه نیزامی‌و پشتیوانیی سیاسی ڕۆڵی زیاتر‌و تۆختر له هاوکێشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گێڕێ.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رووسیەی سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی لەگەڵ سووریە ئاگادار کردبۆوه‌و گوتبووی ڕووسیە بە هاوکاریکردنی بەشار ئەسەد گرێ‌و لە سەر ئەسپی مردوو دەکا.
ئامریکا ده‌ڵێ ئەو هاوكارییە نیزامییانەی ڕووسیه پێشکێش بە سووریەی دەکا، تەنها ماوەی ململانێ لە وڵاتەدا درێژترو قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە.