سەرەڕای بەربڵاوی و تەشەنەی قەیرانی کۆرۆنا لە ئێران، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەخاکسپاردنی فەرماندەیەکی سپای پاسداران ڕێوڕەسمی گشتییان ڕێکخست و بەلای ئەوانەوە پاراستنی ئیدئۆلۆژیەکە گرینگە نەک پاراستنی گیانی خەڵک.
پاش ئەوەیکە ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە “حوسێن ئەسەدوڵاهی” فەرماندەی لەشکری ٢٧ی” محەممەد ڕەسووڵڵا”ی سپای پاسداران بە هۆی کۆرۆناوە مرد و بەرپرسانی سپا ڕێوڕەسمی گشتییان بۆ ڕێکخست ناڕەزایەتی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی و خەڵکێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و هەروەها چەند کەس لە بەرپرسانی ڕێژیمیشی لێکەوتەوە و سپای پاسداران هەروەک جاران بۆ چەواشەکردنی خەڵک ڕایگەیاند کە ئەو ڕێوڕەسمە خۆڕسک بووە و بە بێ ئاگاداری ئێمە خەڵک بەشدارییان تێدا کردووە.
کۆماری ئیسلامی نەک هەر لە بیری چارەسەری قەیراندا نییە بەڵکوو خۆی قەیرانەکان گەورەتر و بەربڵاوتر دەکاتەوە و خۆی خوڵقێنەری قەیرانە لە ئێران و ناوچەکەدا و بۆتە بەڵای سەری خەڵکی ئێران و ڕێژیمێکی ئاژاوەگێڕ و تێکدەر لە ناوچەکەدا.
ئەو ڕێژیمە هەر جارە بەڵایەک بەسەر گەلانی ئێران دێنێ و ماوەی ٤١ ساڵە نەیهێشتوە خەڵک بۆ ڕۆژێک بە ئاسوودەیی ژیان تێپەڕ بکەن.