ڕاوێژکاری خامنه‌یی ده‌ڵێ ئێران‌و ڕووسیه له‌سه‌ر پرسی سووریه وه‌ک یه‌ک بیر ده‌که‌نه‌وه و هه‌نگاو ده‌نێن.
یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی، ڕاوێژکاری خامنه‌یی له قسه‌کانی له پێش خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینیی تاران‌دا رایگه‌یاند که هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران نه‌ک له نێو سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته، بگره له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش ئاماده‌ن به‌رهه‌ڵستی هه‌رچه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ک ببنه‌وه.
ئه‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانی پشتیوانیی ئێران له سووریه سه‌رده‌می شه‌ڕی ٨ ساڵه له‌گه‌ڵ عێڕاقی بیرهێنایه‌وه‌و گوتی له سه‌رده‌می شه‌ڕدا ئه‌مریکا و شۆره‌وی‌و هه‌موو وڵاتانی ناوچه پشتی سه‌دام حوسێن‌یان گرت، به‌ڵام سووریه به سه‌رۆکایه‌تیی حافیز ئه‌سه‌د، باوکی به‌شار ئه‌سه‌د له‌و که‌مه وڵاتانه نه‌بوو یارمه‌تیی ئێرانیان دا.
ڕه‌حیم سه‌فه‌وی له‌باره‌ی هاوکارییه‌کانی ئێستای کۆماری ئیسلامی‌و ڕووسیه گوتی: ڕووسیه له زۆر پرس‌و هاوکێشه‌ی ناوچه‌و یه‌ک له‌وان سووریه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئێران هاوڕایه.
شایانی جموجۆڵ‌و چالاکییه نیزامییه‌کانی ڕووسیه له سووریه له یه‌ک مانگی ڕابردوودا هیچ شک‌و گومانێکی بۆ که‌س نه‌هێشتۆته‌وه که رووسیه لایه‌نگری مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاته.