بەهۆی هاتنی لافاو لە ٧ پارێزگای ئێران زیان و زەرەدێکی زۆر بە خەڵکی ئەو ناوچانە گەیشت و ١٦ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی ناوەندی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند، تا سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی بە هۆی لافاو و بارانەوە لە ٧ پارێزگای ئێراندا ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەس بێسەروشوێن و ٩ کەسیش بریندار بوون.
“مجتەبا خالدی” وتەبێژی ناوەندیی فریاکەوتنی گشتی ڕایگەیاند کە بە هۆی لافاو و بارینی باران لە پارێزگاکانی هورمۆزگان، کرمان، فارس، سیستان و بەلووچستان، گیلان، بووشێهر و قوم تا ڕۆژی ٤ی خاکەلێوە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەسیش بێسەروشوێنن.
هەروەها ناوبراو ڕایگەیاند کە ٩ کەسیش برینداربوون کە ٤ کەسیان برینەکانیان سووک بووە و پینج کەسیش لە نەخۆشخانەن.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی سەلماندووە کە نە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوە لە ناکاوەکانی هەیە و نە گیانی خەڵکی ئێرانی بەلاوە گرینگە، بەڵکوو بەردەوام خۆی خەریکی قەیران خوڵقێنییە هەروەک قەیرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و قەیرانی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکە و بەفریا نەگەیشتنی خەڵک لەکاتی ڕووداوەکاندا.