به‌به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە نووسەری کتێبی ڕێنوێنیی گەشتیاری لە کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
نوێنەرايەتى حكومەتى هەريمی کوردستان له واشينگتۆن بۆ ڕێزگرتن له دوكتور داگلاس لينتون، نووسەرى به ناوبانگى ئەمریکی که له‌و ماوه‌یه‌دا كتيبى” ڕێنوێنیی گەشتیاری له كوردستان”ی نووسیوه، كۆبۆنەوەیەکی له ساڵۆنى ٣٣٩ى بيناى روبين، سەر به ئيدارەى كونگره‌ی ئەمريكا پێکهێنا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به قسه‌کانی خاتوو بەيان سامی عەبدوڕەحمان، نوينەرى حکومەتی هەرێمی کوردستان له واشينگتون ده ستى پێكردو دواتر سيناتور خاتوو بله‌ک بورگ، دوكتور داگلاس لينتون، ژينيراڵ جيم جونزو گونگريسمەن جەريد پۆلس له سه‌ر پێگه‌ی کوردستان له هاوکێشه جیهانییه‌کاندا قسه‌یان کرد.
ئه‌وان به گشتی له باسه‌که‌یاندا به ڕێزه‌وه باسیان له خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ مافه‌کانیان کرد‌و وێڕای باس له چۆنیه‌تیی ئاشنابوونو تێکه‌ڵاوییان به پرسی کورد، ڕۆڵی هێزه کوردییه‌کانیان له سه‌قامگیریی ئاشتی‌و هێمنایه‌تیی ناوچه‌دا به‌رز نرخاند.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هەیئەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که لە کامەران باڵنوور، نوێنەری حیزب لە ئەمریکاو خەبات ئیبراهیم پوور، بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌و وڵاته پێکهاتبوو، له پەڕاوێزی کۆبوونه‌وکه‌دا توانییان لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەشداراندا باس‌و دیداریان ههبێو له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان بەگشتی‌و ئێران‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن.