لە ساڵی ڕابردوودا٤٨ کەس لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین.
ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ١٣٩٨دا لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. وردەکارییەکان دەڵێن لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە؛ به‌ڵام بەدڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی هه‌واڵده‌رییه ڕه‌سمییه‌کان خۆ له بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانییان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده زیاتره که ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردووه.
ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن زیاتر لە ١٦ میلیۆن مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران له خاکی ئێران‌دا هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی ٦٧ ی هه‌تاوییه‌وه که شه‌ڕی ئێران و عێراق کۆتایی هاتووه تا هاوینی ساڵی ٩٣ _کە دوایین ئامارە ڕەسمییەکان لەو پێوەندییەدا بڵاوبوونەتەوە_ هه‌رنه‌بێ ٣٦٨ که‌س له کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٦٠٠ که‌سیش بریندار بوون.