خەباتی سیاسی و چەکداریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سڕینەوەی ستەمی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە قۆناغگەلێکی جیاوازدا تێپەڕیوە. لە ماوەی چەند ساڵی رابردووش‌دا شێوازێکی نوێ لە حزووری فیزیکی کادر و پێشمەرگە ڕەچاو کراوە کە لە گۆشەنیگای خەڵکی کوردستانەوە بە هێند وەرگیراوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە حزوورو مانەوە لە باوەشی کۆمەڵگەدا، هەوڵیان داوە کە ببنە تەرجومەی ئوسلوب و پرۆژەکانی حیزبەکەیان و لەم پێناوەشدا تێچوویەکی بەنرخیان پێشکەش بە نەتەوەو نیشتمان کردوە.
لەماوەی ساڵانی پێشوودا شەهیدان هەمزە سارتکەیی، قادر نەزمی و قادر قادری، محەممە نەدیمی، شێخ غەریبی حەسەنی، بێهروز رەزانژاد، هەژار قاسمی و رەسووڵ لیلانەیی لە رێگەی تۆمارکردنی پلەی بەرزی شەهادەت و نەمری، کارنامەیەکی پڕ لە سەروەریی و شانازییان خوڵقاند و بوونە هەوێنی خۆڕاگری و هیوا لەنێو جەرگەی کۆمەڵگەدا.
پێشمەرگەی دێموکرات لە رێگەی حزووری فیزیکی لە وڵات‌دا لە مکانیزمێک کەڵک وەردەگرێ کە تاکوو ئێستاشی لەگەڵدا بێ لە ڕوانگەی گەلانی ژێردەستەوە بە گونجاوترین شێوازی خەبات ئەژمار دەکرێ، کە ئەویش بریتییە لە دیفاعی رەوای چەکداری.
روون و ئاشکرایه که تاکوو ئه‌و ساته‌ی گوتاری زاڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له کوردستان “سه‌رکووت و داپلۆسێن” بێ، وه‌ڵامی تێکۆشانی دێموکڕات به ناچاریش بێ له بازنه‌ی دیفاعی چه‌کداریی دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
سه‌رکوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک له جه‌ریانی که‌یسی فه‌ریناز خوسره‌وانی، کوشتاری سستماتیکی کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور، ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له کایان کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که رژیم هیچ چيشنه ئالتێراناتیڤێکی بۆ خه‌بات و تێکۆشان جگه له خه‌باتی چيکداریی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌هێشتۆته‌وه. کاتێک ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له مه‌ڕ چاره‌سه‌ری پرسی کورد بێ پرۆژه‌یه و هاوکات به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان له لای کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م رێژیمه له کوردستان رۆژ به رۆژ که‌مڕه‌نگتر ده‌بێته‌وه، سرووشتیه که خهباتگێرتانی دێموکڕات وه‌کوو خه‌سله‌تێکی شۆڕشگێڕانه له دژی پیلان و سیناریۆپی قێزه‌ونه‌کانی رێژیم له شێوازی حوزووری چه‌کداری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه که‌ڵک وه‌رگرن.
له فه‌زایه‌ک دا که پرۆسه‌ی داڕمانی ئه‌رزش و به‌هاکان له لایان ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کا و ده‌رگای متمانه‌کردن پێی داده‌خرێ، ئیتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که خۆی به پارێزه‌ری ئوسلوبه شۆڕشگێرییه‌کان له کۆمه‌ڵگا دا پێناسه ده‌کا، دیفاعی چه‌کدارانه ده‌کاته ستراتیژ و وه‌کوو ئه‌کته‌رێکی چالاک که جێی په‌نجه‌ی به سه‌ر رووداوه‌کان دا دیار بێ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای زاڵ به‌سه‌ر کوردستان دا ده‌کا.
خه‌بات و تێکۆشانی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی به‌رچاو له جوغرافیای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رخه‌ری سه‌رنج پێدانی ئه‌م حیزبه به زه‌ینییه‌ت و سایکۆلۆژی خه‌ڵکی کوردستانه و خه‌باتگێڕانی دێموکڕات که پێناوی پشتیوانی له خه‌ڵک و وه‌دیهێنانی ئیداره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تێکۆشان به‌رده‌وامن.
هێزێک که چ له ئاستی گوتار دا و چ له ئاستی کرده‌وه‌دا خۆی به نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشگێڕ پێناسه بکا و هه‌ڵگری هه‌گبه‌یه‌کی پڕ له فیداکاریی و خۆنه‌ویستی ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی بێ، هه‌نووکه‌ش پتر له هه‌موو کاتێک خۆی به به‌رپرس وه‌ڵامدار به کۆمه‌ڵگا ده‌زانێ و له‌م سۆنگه‌یه‌وه له خه‌بات و تێکۆشان تا وه‌دیهاتنی ئامانجه به‌رزه‌کانی ناوه‌ستێت و پێوه‌ندیی ئورگانێکی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ناپچڕێنێت.