دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی “خەدیجە ئەحمەدی” لە ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی، ١ی خاکەلێوی ٩٩ی هەتاوی، دایە “خەدیجە ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “ئەندێزەیی”پیرانشار دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایە خەدیجە دایکی پێشمەرگەی شەهیدی حیزبی دێموکرات ” محەممەد بەهمەن یار” ناسراو بە “حەمە ئەندێزەیی” بوو. شەهید محەممەد پیشمەرگەکەیەکی دڵسۆز و قارەمانی حیزب و گەلەکەمان بوو کە لە ساڵی ١٣٦٦ لە شەڕیکی قارەمانانە لەگەڵ دوژمن لە ناوچەی هەمزاوای خوارو شەهید بوو.
دایە خەدیجە ژنێکی نیشتمانپەروەرو وەفادار بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی بوو کە دوا ساتەکانی ژیانی دڵی بۆ کوردایەتی لێی دەدا.
لە لایەن ناوەندیی ڕاگەیەناندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی دایە خەدیجەو هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











