هیندێک جار باسی یاسای ڕه‌وشتی ده‌کرێ و مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه‌یه که، به ڕوانینی ڕه‌وشتی تاکه‌کان ده‌بێ له مافێکی یاسایی تایبه‌ت به‌هره‌مه‌ند بن. بۆ میناک ده‌گوترێ خوێندن وه‌ک مافێکی ڕه‌وشتی بۆ ژنانه، که‌وابوو به جۆرێکی دیکە ده‌ڵێین ژنان مافی یاسایی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بخوێنن. به گشتی ئه‌م قسه‌یه کاتێک ده‌گوترێ که یاسا مافێکی وه‌های بۆ تاکه‌کان دیاری نه‌کردوه و به‌ڕەسمیی نه‌یناسیوه، به‌ڵام بناخه و بنچینه‌ی ڕه‌وشت ده‌خوازێ که تاکه‌کان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێ. ئه‌گەر یاسای وڵاتێک مافی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێردراوبوون بۆ ژنان به فه‌رمی نه‌ناسێ، بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و به‌رامبه‌ری مرۆڤه‌کان وه‌ک بنچه‌ی ڕه‌وشتی وا ده‌خوازێ که یاسای ئه‌و وڵاته مافێکی ته‌واو بۆ ژنان به‌ڕەسمی بناسێ.
زۆرجار مه‌به‌ست له مافی ڕه‌وشتی، خودی بنچینه و بنه‌مای ئاکارییه، چوونکه ماف و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ تاکه‌کان دابین ده‌کا. هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی باس له حقوقی ئاکاری تاکه‌کان بکه‌ین له‌و جێگایه‌ی که بنه‌مای ڕه‌وشتی پێداگری ده‌کا بۆ دابینکردنی خواست و ئۆگرییه‌کانی تاک. بنه‌مای وه‌ک دادپه‌روه‌ری و به‌رامبه‌ری، ڕێز گرتنی که‌رامه‌تی مرۆڤ، چاکه و… له‌و ده‌سته‌یه‌ن. له ڕاستیدا فه‌یله‌سوفانی حقوق و ئاکار به یارمه‌تی ئه‌م جۆره بنه‌مایانه، مافی وه‌ک قه‌ده‌غه کردنی ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵاواردن ده‌سه‌لمێنن.
مافی مرۆڤ چییه؟
مافی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن که بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئه‌تنیک، ئایین، زمان، ڕه‌نگی پێست یا هه‌ر شتێکی دیکە که هه‌یه، به‌ڕه‌وا ده‌زانرێ. هه‌موو ئینسانه‌کان به ڕاده‌یه‌کی به‌رامبه‌ر خاوه‌ن ئه‌م مافانه‌ن و له گشت پرس و باسی تایبه‌ت به مافی مرۆڤدا پێداگری زۆر له‌سه‌ر نه‌بوونی هه‌ڵاواردن کراوه.
له‌م باره‌یه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌ڕ مافی مرۆڤ زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه. بەشێک لەم بەڵگانە بریتین لە: «جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ»، پەیماننامەی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مەدەنی و سیاسییەکان (یا مافه‌کانی جیلی یه‌که‌م که له‌خۆگری مافی تایبه‌ت به ژیان و به‌شداری له سیاسه‌ته)، هه‌روه‌ها په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافە ئابووری_کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری (یا مافه‌کانی جیلی دووهه‌م که مافه‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتوورین و له‌خۆگری مافی تایبه‌ت به کار و بژێوی ژیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی نه‌داری و هه‌ژارییه)، بڵاوکراوه‌کانی ڕێکخراوی یونسکۆ و کۆنڤانسیۆنه‌کانی پاراستنی میراتی کلتووری و سرووشتی جیهان که زیاتر له سه‌ر گۆڕانی که‌شوهه‌وا و ژینگه بۆ جیله‌کانی داهاتوو، ته‌کز ده‌کا. (که ئه‌مه‌ش وه‌ک مافه‌کانی جیلی سێهه‌م ناسراون).
کۆنڤانسیۆنه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌مووجۆره جیاکاری و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، له‌نێو بردنی سه‌رجه‌م شێوازه‌کانی دووچاوه‌کی جیاوازی‌دانان به دژی ژنان، کۆنڤانسیۆنی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی به دژی ئه‌شکه‌نجه، کۆنڤانسیۆنی مافی مناڵان، که‌سانی که‌م ئه‌ندام و کۆنڤانسیۆنی پشتیوانی له مافی کرێکارانی کۆچه‌ر و بنه‌ماڵه‌کانیان له گرنگترین سه‌رچاوه‌کانن بۆ زانیاری له‌سه‌ر ماف و جۆره‌کانی پێشێلکردنی ئه‌و مافانه.
به ڕوانینێکی دیکە، مافه‌کانی مرۆڤ، سه‌ره‌تاییترین و بنه‌ڕه‌تیترین مافه که هه‌موو تاکێک به شێوه‌ی زاتی، جه‌وهه‌ری و ته‌نیا به هۆکاری مرۆڤ بوون لێی به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م پێناسه ساده‌یە ده‌ره‌نجام و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گرینگی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی بۆ خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌دوا دا هێنا.
به‌پێی ده‌قی جاڕنامەی جیهانیی مافی گەردوون و باقی به‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئه‌م مافانه تایبه‌تمه‌ندیی وه‌ک جیهانگیری (universal)، بێبه‌ری نه‌کران، هه‌ڵناواردن، ڕانه‌گواستن، نه‌بوونی جیاکاری و تەو‌فیری، به‌رامبه‌ری‌خوازی، پێکه‌وه‌لکاوی و تێکچندراوی هه‌یه. هه‌ربۆیه مافی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌یه که له سه‌رتاسه‌ری چوارقوڕنه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین و ناتوانرێ به‌هۆکاری ئه‌و جوغرافیایه‌ی که تێیدا ده‌ژین له‌و مافانه بێبه‌ری بکرێن.
بیردۆزان و چالاکانی مافی مرۆڤ، له چالاکییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان له به‌ستێنی مافه‌کانی مرۆڤ، دامه‌زراوه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان و چالاکییه‌کانی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان، بناخه و بیچمی سیاسه‌ته گشتی و تایبه‌تییه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و مژارانه هه‌ڵده‌چن.
له ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین کاتێک که کۆمه‌ڵگای جیهانی له فه‌زای ئاشتی، به زمانێکی هاوبه‌شی ڕه‌وشتی، وتوبێژ و ده‌گه‌ڵ یه‌کتر باخافن، ئه‌و زمانه هاوبه‌شه، زمانی مافه‌کانی مرۆڤه.
ده‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، هێشتاش بیردۆزانی مافی مرۆڤ، بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و مژارانه‌ی سه‌ره‌وه، به شک و گومانه‌وه دێننه به‌رباس و باسه‌کانیان زۆرتر له‌سه‌ر ناڤه‌رۆک، شوناس و چۆنیه‌تیی پاساو هێنانه‌وه‌ی مافی مرۆڤه.
به گۆشه‌نیگایه‌کی دیکە، پرسیاره‌که هه‌ما‌ن چه‌مک و مانای ماف و حقوقه که ده‌بێ بەڕەسمی بناسرێ و ئه‌م باسه‌ش له وێژه‌مانی فه‌یله‌سووفان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. زۆرێک له بیرۆکه‌کانی بنچینه‌یی که بزوێنه‌ری بزاڤی مافه‌کانی مرۆڤ بوو، دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م و کاره‌ساتی هۆلۆکاست گه‌وره کراو و په‌ره‌ی پێدرا و به بڕیاری جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له پاریس له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1948 گەیشته سه‌رچڵه‌پۆپه‌ی خۆی و بەڕەسمی ناسرا.
له سه‌رده‌می قۆجی، چه‌مکی مافه‌کانی مرۆڤ به‌وجۆره‌ی که ئه‌مڕۆ باسی ده‌کرێ بوونی نه‌بووه. به‌ڵکوو له کۆمه‌ڵگەی که‌ونار به شێوه‌ی کۆمه‌ڵێک ئه‌رک بوو که چه‌مک و مانای وه‌ک، دادپه‌روه‌ری، دانپێدانانی سیاسی، گه‌شه‌ی مرۆڤ که له وه‌ده‌ستهێنانی که‌رامه‌تی ئینسانی وه‌رده‌گیرا، ده‌گوورا و یان چاکه و باشه جیا له نێوه‌رۆک و مانای مافی مرۆڤ بوونی هه‌بووه…
درێژەی هەیە