سمیناری سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری له ساڵۆنی سیموڕغی شاری بۆکان به‌رێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌و سمیناره‌دا که به‌به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی زانستی، ئه‌ده‌بی، هونهریو کۆمه‌ڵایه‌تیی شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، سهردهشتو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، په‌یکه‌ره‌ی سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری که له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ڕێبین حه‌یده‌رییه‌وه دروست کراوه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا. هه‌روه‌ها ماکێتی قه‌ڵای سه‌ردار که‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند که‌ماڵ عه‌زیزییه‌وه دروست کراوه، په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادراو کورته فیلمی ” سێ‌و و خۆشه‌ویستی” له ده‌رهێنانی بێهروز ئه‌سراری پیشان درا.
له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جه‌ماڵ خوسره‌وه‌ی فه‌رمانداری بۆکان، خالید ته‌هازاده به‌رپرسی شوڕای شاری بۆکانو ئه‌میر عه‌بدوڵلاهی، ده‌بیری زانستیی سمیناری سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری له‌سه‌ر ئامانج‌و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و سمیناره بۆ به‌شداران دوان.
پیشاندرانی فیلمی ” همایش” له ده‌رهێنانی مسته‌فا پارساییو وتاری دوکتور نادر که‌ریمیان سه‌رده‌شتی له سه‌ر کهسایهتیو پێگه‌ی سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری دوو بڕگه‌ی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون.
دوکتور نادر که‌ریمیان له قسه‌کانیدا گوتی سه‌ردار عه‌زیزخان موکری یه‌کێک له که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌کانی کورد له سه‌رده‌می قاجاره‌کانه که پێگه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و سه‌رووتر له ئهمیرکهبیرهو ئه‌و سه‌رداره کورده بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ک خاجه نیزامولمولک بووه.
ئه‌و وێڕای پێداگری به ڕۆڵی به‌رچاوی سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری له مێژووی قاجاره‌کاندا گوتی: ئه‌گه‌ر جێگه‌ی سه‌ردار عه‌زیزخان له سه‌رده‌می قاجاره‌کاندا به‌تاڵ بێ‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و سه‌رده‌مدا نه‌بوایه، ئێرانی ئه‌و کات نیوه‌ی ئێستا ده‌بوو، ئه‌وه کاره‌ساتێکه‌و، ئه‌وه سه‌ردار عه‌زیزخان بوو که پێشی به‌و کاره‌ساته گرتوه.
شایانی باسه که بۆ سمیناری دوو ڕۆژه‌ی سه‌ردار عه‌زیزخانی موکری ٤٧ وتار له نێوان زیاتر له ٧٠ وتاری گه‌یشتوو به ده‌بیرخانه‌ی سمیناره‌که هه‌ڵبژێردراون که له بواره‌کانی مێژوو، کۆمه‌ڵناسی، مێعماریو ئه‌ده‌بیدا وهرگیراونو له‌و ٤٧ وتاره ٢٦ وتاری له سمینارهکهداو له ٥ پانێلی جیاوازدا پێشکێش کراون.