له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام دره‌نگ که‌وتنی پێدانی یارانه‌ی نه‌غدی، تا ئێستا ده‌وڵه‌ت یارانه‌ی نه‌غدیی مانگێکی خه‌ڵکی له‌لا ماوه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ش ٣٤٠٠ میلیارد تمه‌نی له خه‌ڵکی خواردوه.
له ڕۆژی یه‌که‌می پێدانی یارانه‌کان له ئێران واته له 28ی سه‌رماوه‌زی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌وڵه‌ت هه‌موو مانگێ به چه‌ند ڕۆژ دره‌نگخستنی پێدانی یارانه‌کان وایکرد که له ئێستادا به خشکه یه‌ک مانگی ته‌واو به خه‌ڵکی قه‌رزدار بێ‌و یارانه‌ی ئه‌و مانگه‌ی لێ‌خواردوون.
رێکخراوی ئامانجدارکردنی یارانه‌کان ڕایگه‌یاندوه که له په‌نجاو پێنجه‌مه‌ین قۆناغی یارانه‌ی نه‌غدی‌دا، ڕۆژی شه‌ممه، ٢٨ ی گه‌لاوێژ یارانه‌کان ده‌کرێنه حیسێبی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که 56 مانگ له ماوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕاده‌برێ.
به‌و پێیه به دواکه‌وتنێکی یه‌ک مانگه له تێکردنی یارانه‌ی خه‌ڵک ده‌وڵه‌ت زیاتر له ٣٤٠٠ میلیارد تمه‌ن به خه‌ڵکی ئێران قه‌رزدار ده‌بێ، به‌ڵام به خشکه خه‌ریکه لێیانی ده‌خوا.
عه‌لی ته‌ییب نیا، وه‌زیری کاروباری ئابووری‌و دارایی چه‌ند حه‌وتوو پێش له تێکردنی یارانه‌ی ئه‌و مانگه گوتی، یارانه‌کان بۆ ده‌وڵه‌ت موسیبه‌تی هه‌ره گه‌وره‌یه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که مانگانه ٣٤٠٠ میلیارد تمه‌ن که ده‌وڵه‌ت ده‌یداته خه‌ڵکی، بارگرانییه‌کی قورسه له‌سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت.
جیا له ئه‌و بیژه‌ن نامدار زنه‌گه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامیش پیدانی یارانه‌ی نه‌غدی به خه‌ڵکی به عه‌زاب‌و ده‌ردێکی به‌ژان ناوبردوه‌و ئیدیعای ئه‌وی کردوه که زۆر شه‌وان له نیگه‌رانیی ئه‌وه‌ی ئه‌و پووڵه جۆن به خه‌ڵکی بدری خه‌وی لێ نه‌که‌وته‌وه.
ئه‌و وه‌زیرو کاربه‌ده‌سته پایه‌به‌رزه‌ی رێژیمیش ده‌لێ پێدانی یارانه به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌یه‌و ئیدیعای کردوه که له نێوان سه‌دی ٨٠ تا سه‌دی ٩٠ ی داهاتی فرۆشی شیرکه‌تی گاز‌و سه‌دی 80 ی داهاتی شیرکه‌تی پاڵاوگه‌و بڵاوکردنه‌وه سووته‌مه‌نییه نه‌وتییه‌کان تێچووی پێدانی یارانه به خه‌ڵک ده‌کرێ.