دو زیندانیی حوکمدرا به ئێعدام له ئیلام به‌هۆی لێبوردنی بنه‌ماڵه‌ی خوێنگرهکان له مردن ڕزگاریان بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد زیندانی ” میم، سین” که ماوه‌ی ٦ ساڵ بوو به تاوانی کوشتنی که‌سێک سزای له‌داردانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، بنه‌ماڵه‌ی خوێنگرو لایه‌نی شکایهتکاریان له تاوانه‌که‌ی خۆش بوون‌و ژیانی پێ به‌خشرایه‌وه.
گرووپی نیازپاکی‌و ئاشتی شاری سنه هه‌روه‌ها توانییان به ههوڵو زه‌حمه‌تێکی زۆر‌و چه‌ند جار کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی کوژراوێکی دی، دڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه وه‌ده‌ست بێنن‌و؛ به‌مجۆره تاوانبارێکی دیکه‌ی ئه‌و شاره به ناوی ” ر . پ” له مردن ڕزگاری بوو.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه به‌نرخانه به‌ڵام حوکمی ئێعدامی زیندانییه‌ک له شاری سنه جێبه‌جێکرا.
ره‌ئوف حه‌سه‌نی که به تاوانی کوشتنی که‌سێک حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٥ ی خه‌رمانان له زیندانی ناوه‌ندیی سنه له‌دار درا. ئه‌و که ڕۆژی پێشتر بۆ زیندانی ئینفڕادی گواسترابۆوه، ماوه‌ی ١٣ ساڵ بوو حوکمی ئێعدامی درابوو.
شایانی باسه تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ک له ره‌وتی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له کاتی ڕووداوه‌که تا کاتی حوکمدرانو جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که نه‌زانراوه‌و ده‌زگای قه‌زاییش هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ بیروڕای گشتی‌و میدیاکان ئاشکرا نه‌کردوه.