له ساڵی رابردوودا دوو هه‌زارو٩٨٦ که‌س له ئێران به‌هۆی زۆر به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه.
محه‌ممه‌دڕه‌زا قه‌دیرزاده، کارناسی باڵای ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی پزیشکی قانوونی وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی که ئه‌و ڕاده‌یه له مردنی توشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له چاو ساڵی پێشتووتر سه‌دی ١ زیادی کردوه. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی راده‌ی مردنی ژنان به‌هۆی زۆر به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ماده‌ی ڕه‌وانگه‌ردان له چاو پیاوان زیاتر بووه.
قه‌دیرزاده ده‌ڵێ ساڵی رابردوو ٢٩٦ ژن له ناوچه جیاجیاکانی ئێران له سۆنگه‌ی زۆر کێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانیان له ده‌ست داوه که له چاوی ساڵی ٩٢، ئه‌و ڕێژه‌یه سه‌دی ٣٠ زیادی کردوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی که به‌پێی ئاماری زیندانه‌کان سه‌دی ٤٦ ی ئه‌وانه‌ی ده‌گیرێن ڕاسته‌وخۆ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر، جا کڕین یان فرۆشتن‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌سبه‌ر ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئاماره‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که هۆکاری زیاتر له نێوه‌ی ته‌ڵاق‌و لیکجیابوونه‌وکان له ئێران بۆ په‌ره‌سه‌ندنی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی گوت که سه‌دی ٢٥ ی ڕووداوه‌کانی کوشتن له ئێران راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ڕه‌وانگه‌ردان بووه‌و سه‌دی ٤٠ دزییه‌کانیش له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هه‌ر له سۆنگه‌ی توشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌رو له پێناو ده‌سخستن‌و دابینکردنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بووه.