بەهۆی چەندین ڕووداوی دڵتەزێن لە دوایین چوارشەممەی ساڵی ٩٨ـی هەتاویدا لە ئێران، تا ئێستا لانیکەم ٥٤٠ کەس بریندار، ٢٨ کەس بەشێکی جەستەیان و ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە وڵاتی ئێران چوارشەممەکانی ئاخری ساڵ کە بە چوارشەممە سووری ناسراوە، ڕۆژێکە بۆ خۆشی و دەڵێن لە چوارشەممەی کۆتاییدا خۆ ئامادە بکەنەوە بۆ ساڵێ نوێ، بەڵام ساڵانە چەندین رووداوی دڵتەزێنی تێدا روودەدا و زۆر کەس بریندار و نقوستان و جار جاریش کەسانێک لە بەشدارانی چوارشەممەسووری گیان لە دەست دەەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس کە لەسەر زاری وتەبێژی فریاکەوتنی پزیشکیی ئێرانەوە بڵاوبۆتەوە، لە ڕووداوەکانی دوایین چوارشەممەی ئەمساڵدا لە ئێران، ٢٨ کەس تووشی کێشەی جەستەیی بوون. یانی ئەندامێکی لەشیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەوەش ١٤٩ کەس سەروچاویان زیانی بەرکەوتوە و ٣ کەسیش کویر بوون
شایانی باسە کە ئاورکردنەوە لە ڕۆژی چوارشەممەی کۆتایی ساڵدا زیاتر بۆ خۆشی و شادییە بەڵام بەشیک لە گەنجەکان بە بەکارهێنانی هێندێک ماددەی تەقینەوە زیان بەخۆیان و دەوروبەریان دەگەیەنن.
لەگەڵ ئەوەی کە ئەم ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە داواکراوە کە خەڵک لە ماڵەکانیان بمیننەوە بەڵام بەشێک لە خەڵک بی گوێدانە ڕینماییەکان ئەو نەخۆشیەیان بەجیددی نەگرتوە و ئەمەش بۆتە هۆی زیاتر پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە و بلاوبوونەوەی لە هەموو ئێراندا.