به‌شار ئه‌سه‌د دانی به‌و دانا که یارمه‌تییه نیزامی‌و ئابوورییه‌کانی ئێران به ریژیمه‌که‌ی ژیانهکیو چاره‌نووسساز بووه.
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رکۆماری سووریه له وتووێژ له‌گه‌ڵ میدیاکانی رووسیه‌دا نه‌یشارده‌وه که ئه‌و له ٤ ساڵی رابردوودا که شه‌ڕی نێوخۆیی له وڵاته‌که‌ی ده‌ستی پێکردوه، یارمه‌تییه نیزامی‌و ئابوورییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی له پشت بووه.
به‌شار ئه‌سه‌د هۆکاری ئه‌و پشتیوانییه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ پێوه‌ندییه مێژووییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته گه‌ڕانده‌وه‌و ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ئێرانی به پڕبایه‌خ‌و چاره‌نووسساز ناوبرد.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ‌و زانیاریی ڕۆژاوا ده‌ڵێن که جیا له سپای قودسی کۆماری ئیسلامی، ڕێژیمی ئێران شیعه‌ی ئه‌فغانی، عێڕاقی‌و حیزبوڵڵای لوبنانیشی له شه‌ڕی سووریه‌دا گلاندوهو به قازانجی به‌شار ئه‌سه‌دو پاراستنی ڕێژیمه‌که‌ی به‌کاری هێناون.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که دی مستورا، نێردراوی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریه‌یه ڕۆژی ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به هه‌واڵده‌ریی ” بلومبێرگ”ی گوتبوو؛ “به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئێران له ساڵدا پتر له 6 میلیارد دۆلار خه‌رجی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێژیمی سووریه ده‌کا.
له خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له کۆنفڕانسێکدا له کۆوه‌یت گوتی حکومه‌تی ئێران له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نێوخۆیی سووریه له ساڵی ٢٠١١ ڕا تا ئێستا به بڕی 4 میلیارد‌و ٢٠٠ میلیارد دۆلار یارمه‌تیی ” مرۆڤدۆستانه”ی ئه‌و وڵاته‌ی داوه، به‌ڵام دژبه‌رانی سووری‌و کارناسانی سیاسی ده‌ڵێن ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ کڕینی چهکو چۆڵ‌و تهقهمهنیو هه‌روه‌ها پاره‌ی نه‌غد بۆ ڕاپهڕاندنو هه‌ڵسووڕاندنی کاروباری حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بووه. هه‌روه‌ها ڕایان وایه که یارمه‌تییه‌کانی ماڵی‌و داراییه‌کانی ئێران بۆ سووریه زۆر زیاتر له‌و بڕه‌یه که به ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه یارمه‌تییه چه‌ند میلیاردییه‌کانی ئێران به به‌شار ئه‌سه‌د له کاتێک دایه که خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ زۆرترین کێشه‌ی ئابووری، بێ‌کاری و گرانی به‌ره‌وڕوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات که‌مترین بایه‌خی بۆ کێشه‌کانی خه‌ڵک نه‌داوه.