مەولەوی عەبدولحەمید بەرنوێژی سوننە مەزهەبی زاهێدان دەڵێ: “ئاخوندەکانی قوم بە هێنانی ئاخوندی چینی بە مەبەستی مێشک شۆردنەوەیان هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنان لە ئێراندا”.
بە پێی نامەیەک کە ” جامیعەتول موستەفا” ی قوم بڵاوی کردۆتەوە، دژایەتی خۆی بۆ قسەکانی “مەولەوی عەبدولحەمید” بەرنوێژی زاهێدان دەربڕیوە و ناوبراوی ئاگادار کردۆتەوە کە دەبێ ڕێز لە بنەماکانی لێدوانی ئایینی و مەزهەبی بگرێ و داوای بەڵگەی لە ناوبراو کردوە.
شایانی باسە کە سەرەتا سەرۆکی زانکۆی علووم پزیشکی مەشهەد وتبووی کە ٧٠٠ “تەلەبە”ی چینی لە قومدا هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان بۆ ئێران و وڵاتانی دیکە، بەڵام دواتر لە ژێر گوشاردا قسەکانی خۆی ڕەتکردەوە.
جێگای ئەماژەیە کە تەنیا “جامیعەتول موستەفا’ی قوم بۆ پەرەپێدانی بیری مەزهەبی شیعە لە بوودجەی ساڵی ٩٧ی هەتاویدا ٣١٧ میلیارد و ٣٢٠ میلیون تمەنی بۆ تەرخانکراوە و ئەم ڕێکخراوە لە ١٣٠ وڵاتدا تەلەبەی هەیە و بە پارەی خەڵکی ئێران کاریان لەسەر دەکا بۆ ئەوەیکە بیانکاتە ئاخوندی شیعە و بۆ مەبەستە سیاسییەکانی خۆی بەکاریان بێنێ.