عەرەبستانی سعوودی ٢٩٨ بەرپرسی وڵاتەکەی دەستبەسەر دەکا بەهۆی ئەوەی گومانیان لێ دەکرێت تێوەگلابن لە تاوانەکانی بەرتیل دان و سوود وەرگرتن لە دەسەڵاتەکانیان.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لێژنەی چاودێری و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی عەرەبستان وتی: کۆمەڵێک بەرپرسی پێیوەندیدار بە تۆمەتی بەرتیل و قۆرخکردن و لەناوبردنی پارەی گشتی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەسبەسەرکراون.
لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا ٢٩ بەرپرسی وەزارەتی نێوخۆ، ٨ ئەفسەری سپا و خانەنشینکراویان تێدایە و دەستیان هەیە لە تاوانی بەرتیل دان و سپیکردنەوەی پارە و لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ەوە بۆ ٢٠١٥ گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگرییان بۆ سوودی خۆیان بەکارهێناوە.
شایانی باسە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە هەڵمەتێکدا دژی گەندەڵی دەیان کەس لە بەرپرسانی حکومی و دارایی و سیاسیی سعوودیە دەستبەسەرکران کە بووەتە هۆی بێزاربوونی هەندێک لە وەبەرهێنەرە بیانییەکان