کاربەدەستێکی نیزامیی پلە باڵای ئەمریکا ڕۆژی هەینی ٢٣ـی ڕەشەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەرتەشی ئەمریکا دوو پاپۆڕی شەڕکەری بەهێزی لە ئاوەکانی باشووری ئێران جێگیر کردووە کە بەرەنگاری هەر هەڕەشەیەک ببنەوە.
ژنڕاڵ “فرانک مەکێنزی” ڕایگەیاند کە ئەو دوو پاپۆڕە لە بەهێزترین پاپۆڕە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دێنە ئەژمار. هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەگەری هەموو کێشە و گرفتێک هەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کردەوەی تێکدەرانە دەست هەڵناگرێ و ئەگەر هەر هێرشێک بکرێتە سەر هاوپەیمانانی ئێمە لە کەنداوی فارس یان هەر مەترسییەک بەرەوڕوومان بێتەوە، ئەوە دەتوانین بە ئاسایی وڵامیان بدەینەوە.
ئەو کاربەدەستە ئەمریکاییە ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە حاڵەتی ئامادەباش دایە و بەرپەرچی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە کە بەرژەوەندیی خۆی و هاوپەیمانەکانی بخاتە مەترسییەوە.