جێگری وەزیری تەندروستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا خامنەیی بە درۆ خستەوە کە گوتبووی ئەم ڤایرۆسە شەڕی بیولۆژیکی ئەمریکایە.
ڕەزا مەلەکزادە جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیم لە وەڵامی پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە ئێراندا کە ئاماژەی بە قسەی بەرپرسێکی چینی و هەروەها ناڕاستەوخۆ بە قسەکانی خامنەیی کرد کە گوتبووی کۆرۆنا شەڕی بیولۆژیکی ئەمریکا و دوژمنانە بە دژی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە. ناوبراو وتی: “هاوشێوەی ئەم پەتایە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا و هەروەها زۆر پێشتریش زۆر بووە و بە بەراوردێکیش کە ئێمە کردوومانە ئەم قسەیە ڕاست نییە و ئەمریکا خۆیشی وڵاتێکە کە تووشی ئەم بەڵایە بووە و زۆریش زیانی پێگەیشتووە”.
جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بە چەواشەکاری ویستوویەتی ئەو بەڵایانە بخاتە ئەستۆی وڵاتانی بێگانە کە خۆی بەسەر خەڵکی هێناون و خۆی لەژێر باری بەرپرسایەتییەکان بدزێتەوە.