لە تازەترین هەواڵدا فەرماندەیەكی دیکەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتڕاستیان كردۆتەوە كە” ناسر شەعبانی “ یەكێک لە فەرماندە دیارەکانی سپای پاسداران بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.
شەعبانی، فەرماندەی چەند ناوەندێکی سەربازیی لە شەڕی ئێران- عێراق بووە و پێشتریش یاریدەدەری فەرماندەی عەمەلیاتی قەرارگەی سارۆڵا بووە لە شاری تاران.
شایانی باسە کە تا ئێستا زیاتر لە شەش فەرماندەی سپای پاسداران جگە لە ژمارەیەک پارلەمانتار و بەرپرس و كاربەدەستی دیكە بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە و بە پێی ئامارەکانی ڕێژیم ٥٣ کەس لە بەرپرسانی سەربازیی و حکوومەتیی کۆماری ئیسلامی تووشی کۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەست داوە.