“جەکی ڤۆڵکات” نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئاژانسی وزەی ناوکیدا ڕایگەیاند کە بە ئەگەری زۆرەوە بنکەی “تۆرقووزاباد” کە لە نیزیک شاری تاران هەڵکەوتووە ئۆرانیومی پیتێنراوی تێدایە کە کۆماری ئیسلامی ناهێڵێ لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکی سەردانی بکەن.
نوێنەری ئەمریکا هەروەها وتیشی ڕێژیمی ئێران دەبێ بە زووترین کات ئیزن بە لێکۆڵەرانی نێودەوڵەتی بدا ئەو شوێنە هەستیارانە کە گومانیان لەسەرە و خەریکی دروستکردنی چەکی ناوکی و قەدەغەکراون ببینن و دڵنیا ببنەوە، لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆمەڵگەی جیهانیی جێگای متمانەی نییەو ئەمەش وڵاتانی جیهانی نیگەران کردووە.
شایانی باسە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی کە نوێنەری ٣٥ وڵاتی تێدایە، چەندین جار داوای سەردانی شوێنە ناوکییەکانی ئێرانیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتیان کردۆتەوە کە ئیزن بە سەردان کردنی لێکۆڵەرانی ناوکی بدەن و ئەمەش کۆمەڵگەی جیهانیی نیگەران کردووە.