باڵاترین دادگای فەڕانسە ڕۆژی چوارشەممە ڕادەستکردنی ئەندازیارێکی ئێرانی بە ئەمەریکا پەسەند کرد کە بەهۆی سەرپێچیکردن لە سزاکانی ئەمەریکا دژ بەو وڵاتەی کە تیایدا لەدایک بووە دەستگیر کراوە.
“جەلال ڕوحوڵڵانژاد” ساڵی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی” نیس″ دەستگیر کرا پاش ئەوەی لە تارانەوە بە ڕێگای مۆسکۆدا گەیشتبووە فەڕانسە و ویزای کارکردنی ئەو وڵاتەی پێدرابوو.
بە پێی هەواڵی کاربەدەستانی دادگاکە دوو دادوەری ئەمەریکا گومانیان لەوە هەیە ڕوحوڵڵانەژاد دەستی هەبووبێ لە ناردنی کەرەستەی هەستیاری پیشەسازیی بۆ ئێران.
پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥، واشینگتۆن جارێکی تر گەمارۆیەکی بازرگانی فراوانی خستەوە سەر ئێران.
ئەو کەرەستانەی کە گوایە ڕەوانە کراون بۆ ئێران بەشێک بوون لە سیستمی دژە دڕۆن و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
لە لایەکی دیکەوە ئێرانییەک بە ناوی “شەهیدیان” لە بریتانیا هەر بە هەمان تاوان ماوەی ساڵ و نیوێکە لە زینداندایە و باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بریتانیا ڕایگەیاند کە ناوبراو ڕادەستی ئەمریکا دەکرێتەوە.