بە پێی هەواڵێک کە لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەمە بەڕێز حاجی “ئەنوەربەگی ئەحمەدی” خەڵکی “کەندەسوور”ی بانە لە تەمەن ٩٢ سالیدا بەهۆی بەساڵاچوون و نەخۆشی لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی ئەنوەر پیاوێکی نیشتمانپەروەر و جێگەی ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو. هەروەها کوڕێکی کاک حاجی بە ناوی موزەفەر ئەحمەدی ئەندامی یەکێتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان بوو کە لە ڕێکەوتی ٧ ڕەزبەری ١٣٦٠ لە بەندیخانەی بانە لە لایەن جەلادانی ڕێژیمەوە ئێعدام کرا و چووە ڕیزی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لە ئازیزان ، بنەماڵە و کەسوکاری حاجی ئەنوەربەگی ئەحمەدی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











