• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆچی دوایی برای بەرێزی مامۆستا عەبدووڵڵا حەسەن‌زادە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/10
جۆری بابەت: کوردستان

شەوی ١٩ی لەسەر ٢٠ی ڕەشەمە برای بەڕێز مامۆستا عەبدووڵڵا حەسەن‌زادە، خدر حەسەن‌زادە لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لە تەمەن ٩٢ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەڕێز خدری حەسەنزادە مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و خەڵک‌خۆشەویست و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەی سەردەشت و ڕەبەت بوو. ناوبراو بە هۆی تێکۆشان و خەباتی سیاسی و حیزبایەتی براکەی، واتە مامۆستا عەبدووڵڵا، چ لەسەردەمی ڕێژیمی پاشایەتی و چ لە دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر چاوەدێری هێزە ئیتلاعاتییەکان دابووە و چەند جارێک لێپێچینەوەی لێکراوە.
لە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێز عەبدووڵڵا حەسەن‌زادە، کەسایەتی ناوداری کورد و جێگر سکرتێری شەهیدی ڕێبەر، قاسملووی نەمر و سکرتێری پێشووتری حیزبەکەمان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی لەدەستدانی برابەڕێزەکەی دەزانین.
بەو بۆنەیەوە بەڕێز مامۆستا عەبدووڵڵا حەسەن‌زادە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
بۆ ئاگاداریی ئازیزان و هەموو دۆستان!
بەداخێکی گرانەوە ئاگادار بووم کە سەعات ٩ و نیوی ئەمشەو ١٩ لەسەر ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ تاقە برا گەورەم کە لە ژیاندا مابوو، بە ناوی خدر حەسەن‌ زادە بە هۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کردوە. وەک لە کوردەواریدا دەڵێن دایک و باب لە ئینسانی پیر نابن، براش لەو ئازیزانەیە کە هەروەخت لە دەست بچن داخێکی گران لەسەر ڕووحی مرۆڤ دادەنێن. بەتایبەتی براکانی من کە هەموویان لە خۆم گەورەتر بوون هەقی زۆریان بەسەر منەوە هەبووە و لە منداڵیمەوە پشت‌وپەنام بوون و هەرچیم هەیە لەوانی دەناسم.
ئەوەی هەمیشە بۆ مەمانان تاڵ و جێگای کەسەر بووە، ئەوەیە کە لەو موسیبەتانەدا دەرفەتی ئەوەندەمان نەبووە لە دوا ساتەکانی ژیانی ئازیزانماندا لە پەنایان بین و دوا ماڵئاواییان لێ بخوازین. سەرباری ئەوەش کۆستی تازەی من لە هەلومەرجێکدایە کە لە کوردستان و تەواوی وڵاتانی دەوروبەر و تەنانەت هەموو دنیادا بەڵایەکی جیهانگیر لە ئارادایە کە دەرەتانی دانانی پرسە و وەرگرتنی سۆز و هاودەردیی دۆست و ئاشنایانیشی بۆ کۆستکەوتووان نەهێشتۆتەوە.
هەر بۆیە دەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە ناخۆشە و داوای شادیی ڕووحی برا گەورەی لەدەستچووم و ئاواتی سڵامەتی و تەمەندرێژی بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەی، هەموو لایەک ئاگادار دەکەم کە بە هۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەوە نیازم نیە مەجلیسی سەرەخۆشی دانێم و داوا لە سەروەران دەکەم لوتف و گەورەیی و هاودەردیی خۆیان بە ڕێگای تەلەفون و ئامرازەکانی دیکەی پێوەندیدا بە من و هەموو کەسوکاری خوالێخۆشبوو ڕابگەیەنن و زەحمەتی سەردان و سەرەخۆشیی حوزووری بە خۆیان نەدەن.
هیوادارم هەموو دۆستان و ئازیزانم لە بەڵا و موسیبەت بەدوور بن و لە خوای گەورە داوا دەکەم ئەو بەڵا گەورەیەش کە دنیای بەخۆیەوە خەریک کردوە، بە زوویی لە کۆڵ مرۆڤایەتی بکاتەوە.
دەگەڵ حورمەتی زۆر بۆ هەمووان.
عبداللە حسن‌زادە
١٩\١٢\١٣٩٨- ٩\٣\ ٢٠٢٠

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist