دوو هاونیشتمانی کوردی خەڵکی شارەکانی سنەو ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزران.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کەسێک بە ناوی “ئیدریس محەممەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ورمێ دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: ناوبراو بە بێ ڕێگەپێدانی قەزایی دوای لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەسبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هاوکات و لە هەواڵێکی تردا چەند ڕۆژ پێش کەسێکی تر بە ناوی “مەجید دیدبان” لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.
جێی ئاماژەیە، ئەم دوو کەسە بۆ تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم ” دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە، دوای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکانیان بۆ ناوەندی قەزایی و ئەمنییەتی لە شاری سنەو ورمێ، تا ئێستا زانیارییەکی تەواو لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی ڕۆڵەکانیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.











