لە وتەیەکدا کە لە زمان “عەلی شەمخانی” سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵابۆوە، کە وتی: “وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاری عیراق بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا”،ئەمەش ناڕەزایەتی ئەندام پەرلەمانێکی ئێرانی لێکەوتەوە.
لەم پێوەندییەدا ئه‌ندامی مەجلیسی شۆرای كۆماری ئیسلامیی ئێران و نوێنه‌ری شاری ڕه‌شت، “عه‌لی جه‌عفه‌ر زاده”، له تویتێكدا و‌ڵامی شه‌مخانی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: “به‌ڕێز شه‌مخانی، ئێران ڕزگار بكه”.
هه‌روه‌ها لە درێژەی نووسینەکەدا ئاماژەی بەوە کردوە کە ڕه‌وشی پارێزگای گیلان هێڵی سووری تێپه‌ڕاندووه و نەخۆشی كۆڕۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی کردوە کە نه‌خۆشخانه و کادری پێویست و كه‌رسته‌ی پێویست بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن له‌به‌رده‌ستدا نییە، بۆیه سوێندت ده‌ده‌م به خودا لە بیری ئێرانیەکان دابە نه‌ك عێراق.
جێی ئاماژەیە، شه‌مخانی دوێنێ له به‌غدا، له كۆبوونه‌وه‌یەکدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، “فالح فه‌یاز”، ڕایگه‌یاندبوو، تاران ئاماده‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاوكاری عێراق بكات.