بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی ڕەشەمە، دایە “عایشە محەممەدی” هاوژینی “حەمەی کوێخا عەوڵا”، خەڵکی ئاوایی “بەردەسوور” ی سەردەشت بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایە عایشە کەسێکی نیشتمانپەروەرو حیزب خۆشەویست بوو، کە وێڕای هاوسەر و کوڕو کچەکانی خزمەتێکی زۆریان بە پیشمەرگە کردووە و ماڵەکەیان لە بەردەسوور بنکەی پێشمەرگەکانی حیزب بووە، هەر بۆیە تا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات مایەوە.
دایە عایشە، دایکی شەهید “عەلی عەبدووڵڵازادە”، کە پێشمەرگەیەکی ئازاو لەخۆبووردوو بوو و ئازایەتی و فیداکاری لە شەڕ لەگەڵ دوژمن وێردی سەر زمانی هاوسەنگەرانی بوو، ناوبراو لە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٦بەهۆی تۆپ وکاتیۆشابارانی بنکە وبارەگاکانی کۆمیتە شارستانی سەردەشت وهێزی گیاڕەنگ لە لایەن کۆماری ئیسلامیی شەهید بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەبۆنەی مەرگی دایە عایشە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











